کوردستانکوردستان

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێم و لەو چواچێوەیەش حکومەتی نوێی ئێران درێژە بەھەمان سیاسەتی حکومەتی پێشوو دەدات و دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەبێت لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ.


لەبارەی پرسی چارەسەر کردنی کێشەی ئاوی بەنداوەکان و گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وتی، ئەم پرسە بەتەنھا سەردانێک چارەسەر ناکرێت و بە ھەوڵەکانی حکومەتی  ھەرێمیش چارەسەر ناکرێت، پێویستە حکومەتی ھەرێم گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکات و پێکەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی بەنداوەکان بدەن، بەڵام ئەوەی ھەبووە تا ئێستا تەنھا گفتوگۆبووە و لەبارەی پرسی ئاوی بەنداوەکان گفتوگۆی جدی نەکراوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ لە رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا گوندەکانی تۆخار سخیر و قەراتەیان و جاتیان لە باکوری خۆرھەڵاتی مەنبەج تۆپباران کردوە. 


سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش کە تورکیا پشتیوانییان دەکات، گوندی مەئھولەیان لەباکوری پارێزگای حەسەکە تۆپباران کرد و سەرەڕای زیانی مادی، ترس و دڵەڕاوکێیان لەناو دانیشتوانی گوندەکان دروستکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەری نانەواخانەکان و سەندیکای کرێکاران لەگەڵ قایمقامی سلێمانی کۆبونەوە و باس لە گرانبوونی نرخی ئارد و سوتەمەنی و بەرزبونەوەی نرخی کارەبا و زۆری رسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵەت کرا، لە کۆتایشدا بڕیار درا نرخی نان وەک خۆی بمێنێتەوە و ھەشت نان بە ھەزار دینار بێت.

قایمقامی سلێمانیش پێی راگەیاندن لە چەند لایەکەوە ھەوڵێکی زۆریان بۆ چارەسەری کێشەکان داوە و رێگەش نادەن بەھیچ جۆرێک ئارد ببرێتە دەرەوە، لە ھاتنەناوەوەشدا ھەوڵ دەدەن رسوماتی لەسەر نەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بەڵێنی داوە بەدروستکردنی بەنداوێکیش لەناوچەی سازان بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، دیاریکردنی شوێن و پلانیش بۆ کارکردن لە دروستکردنی بەنداوەکە دەستیپێکردوە، بودجەکەشی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پڕۆژەکە خۆی لەخولی پەروەردەی و دەروونی دەبینێتەوە  و لە سنورەکەدا ٥٠٠ خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت ھەیە و لەم خولەی ئەمساڵدا ١٤٢ خوێندکار بەشداریکردووە. پڕۆژەکە لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و لەلایەن رێکخراوی فیدای فیلەندی پشتگیری دەکرێت .
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد کە تایبەت بوو بە دەستپیکردنەوەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢، قوباد تاڵەبانی وتی، حکومەت پێداویستییەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن دابین دەکات بۆئەوەی لە ١٤ی مانگی داھاتوو خوێندن لە قوتابخانەکان  دەستپێبکاتەوە و ئەو وادەیەش بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە کرایە بڕیار. 
وەزیری پەروەردەش رایگەیاند، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن و بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌کانی خولی یە‌کە‌می پۆلی ١٢ رابگەیەنرێت، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش وتی، خوێندنی باڵا لەماوەی نێوان ١/٩  تا ٢٥/٩ خوێندن دەستپێدەکاتەوە لەناو ھۆڵەکانی زانکۆ.
دواتر ئامارەکانی توانای زانکۆ و پەیمانگاکانی خرانەڕوو بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی نوێ و خوێندنی باڵا بۆ ئەمساڵی خوێندن.

دەقی راگەیەندراوەی کۆبوونەوەکە...

قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد کە تایبەت بوو بە دەستپیکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢١_ ٢٠٢٢ لەگەڵ چەند بابەتێکی تری تایبەت بە ڕەوشی ‌خوێندن و قوتابیان.

قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ (٢٣ی ئابی ٢٠٢١) لە ھەولێر، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد بە ئامادەبوونی وەزیرانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و، باس لە چەند بابەتێکی تایبەت بە خوێندن کرا.


سەرەتای کۆبوونەوە باس لە ئامادەکارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و خوێندکاران کرا  لەناو پۆلەکان، لەگەڵ پابەند بوون بە ڕێنماییەکانی تەندرووستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.


جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختی کردوە؛ حکومەت پێداویستییەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن دابین دەکات بۆ ئەوەی لە ١٤/ ٩/ ٢٠٢١ خوێندن لە قوتابخانەکان  دەستپێبکات و ئەو بەروارەش بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە کرایە بڕیار. 


لای خۆیەوە وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک وەزارەت و مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن، ھەروەھا رایگەیاند؛ ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی دوازدە رادەگەیەنرێت.

ھەر لە کۆبوونەوەکە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باسی لە ئامادەکارییەکان کرد بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگان و رایگەیاند؛ خوێندنی باڵا لەماوەی نێوان ١/٩  تاوەکو ٢٥/٩ خوێندن دەستپێدەکات لەناو ھۆڵەکانی زانکۆ. ھەروەھا وتیشی "بەپێی  رۆژژمێری زانکۆیی زانکۆکان ئامادەکارییەکانیان دەست پێکردوە و بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەوام دەست پێدەکات". 

دواتر ئامارەکانی توانای زانکۆ و پەیمانگاکانی خرانەڕوو بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی نوێ و خوێندنی باڵا بۆ ئەمساڵی خوێندن.

  ھەروەھا لە کۆبوونەوەکە بۆچوونەکانی پەیوەست بە قبوڵ مەرکەزی (ناوەندی) خرانەڕوو لەگەڵ چۆنییەتی رێکخستنەوەی پرسی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بە شێوازێک کە لەگەڵ سەردەم و پێویستی بازاڕ بگونجێت، بەشداران جەختیان لە گرنگی خوێندنی پیشەیی کردەوە و ھاوڕابوون پێویستە زیاتر پەرەی پێبدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیوا روکن کارزان مەولود بەڕێوەبەری پلاندانان و رێکخستنی میلاکات لە وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەردەوامن لە رێکخستنەوەی میلاک و ھەیکەلی ھێزەکانی پێشمەرگە و دڵنیاییدا ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و سەرجەم ھێزەکانی تری پێشمەرگە یەکدەخرێن و لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن و فەرمانیش ھەر لە وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا سەرۆکی پەرلەمان باسی لە پەیوەندیی لە مێژینەی نێوان گەلی کورد و لایەنە عێراقییەکان بە جیاوازیی ئایدیا و ئاین و ڕەگەز کرد و ڕاشیگەیاند: "کورد وەک ھەمیشە بڕوای بە درێژەدان بە پەیوەندیی برایەتی ھەیە و زۆریش ھەوڵیداوە ناکۆکییە سیاسییەکان کار نەکەنە سەر ئەو پەیوەندییانە، کە پێمان وایە زۆر پتەون، ھەروەھا بەرپرسیاریەتیی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئالنگارییانەی کە ڕووبەڕووی چارەنووسی گەلانی عێراق دەبنەوە دەکەوێتە ئەستۆی ھەمووان".


ئاماژەی بەوەش دا کە بەرپرسیاریەتیی گەورە دەکەوێتە ئەستۆی دەستەبژێری کۆمەڵگە، لەوانە شێخ عەشیرەتەکان و مامۆستایان و مامۆستایانی زانکۆ و زانایانی ئاینی ئیسلامی و مەسیحی و ئاینەکانی تر بە جیاوازیی تایفییەوە، گووتیشی: "ئەو بەرپرسیاریەتییە دەستووری و ئەخلاقییەی کە دەکەوێتە ئەستۆی ھەمووان زۆر گەورەیە و ئەمانەتێکشە و دەبێت بیپارێزین، بۆیە ھەموو ئەو ھەوڵانەی کە دەدرێن لەلایەن کەسانی باش بەرز دەنرخێنین".


دواتر ئەندامانی شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و تێڕاوانینەکانی سەرۆکی پەرلەمانیشان بەرامبەر بەو پرسانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا باس کران بەرز نرخاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دارا رەشید وەزیری پلاندانانی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بودجەی ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان بە تەواوی ئامادەکراوە، بەڵام بە ھۆی دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجەی عێراق و ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە لایەن بەغدادەوە، نەتوانرا بودجەی ھەرێم رەوانەی پارلەمان بکرێت، لەبارەی گرانبوونی نرخ بەنزینیش وەزیری پلاندانان وتی، ھەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە و پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داھاتوودا دەرەنجامی باشی ھەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی لە ھەولێر لەگەڵ مێلانی سمارت کونسوڵی گشتی بەریتانیا بەوەکالەت و وەفدێک ھاوڕێی کۆبۆوەو پلان و بەرنامەکانی چاکسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ڕوونکردەوە؛ لەوانەش پرۆژەی بایۆمەتری و نەھێشتنی گەندەڵی و باسی لەوەشکرد قۆناغی داھاتووی بایۆمەتری سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی فەرمانبەرە بەسەر فەرمانگەکاندا. 
جێگری سەرۆکی حکومەت داوای لە وەفدە بەریتانییەکە کرد ھانی کۆمپانیاکانی شانشینی یەکگرتوو بدەن وەبەرھێنانی زیاتر بکەن لە کوردستان بەتایبەت کە ئێستا حکومەت سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بەو یاسا و رێکارانەی رێگر و لەمپەرن لەبەردەم وەبەرھێناندا. ھەروەھا باسی لەوەکرد لە ھەرێمی کوردستان ھەندێک دەرفەتی وەبەرھێنان ھەن تا ئێستا کاریان تێدا نەکراوە لەوانەش وزەی خۆر و دروستکردنی بەنداوی جۆراوجۆر و چۆنییەتی بەرێوەبردنی سامانی ئاو. 
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر سیستمی بانک لە ھەرێمی کوردستان و کەموکوڕییەکانی خرانەبەرباس؛ لەوانەش نەبوونی ھەماھەنگی لەنێوان لقی بانکەکان، چاکسازیکردن لەم کەرتەش بە ئەرکێکی ھەنوکەیی لەقەڵەمدرا و شاندە بەریتانییەکە وەبەرھێنانیان لەم بوارە بەگرنگ دایە قەڵەم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەكۆبوونەوەكەدا  قوباد تاڵە‌بانی سەرنجەكانی خۆی خستەڕوو لەبارەی ئەنجامی بەسەركردنەوەی فەرمانگەی كارەبای سلێمانی و باسی لەوەكرد خەڵك بەرچاویان ڕوون نییە لەبارەی قەرزەكان و وردەكارییەكانی پێوەری زیرەك و میكانیزمەكانی كاركردنیش لە ئاست چاوەڕوانییەكاندا نین و پێویستە چاكتر بكرێن. لەمبارەیەشەوە بڕیاردرا دەوامی وەزارەتی كارەبا ڕێكبخرێتەوە بەتایبەت فەرمانبەرانی دابەشكردنی پسولە. 
هەروەها جەختلەوەكرایەوە، وەزارەتی كارەبا هەموو توانایەك بخاتەگەڕ بۆ زیادكردنی ئاستی پێدانی وزەی كارەبا بە هاوڵاتیان و باشتركردنی رێوشوێنەكانی بژاردنی قەرزەكانی هاوڵاتیان بەجۆرێك بێت بتوانن بیگێڕنەوە و لۆدی زۆری سەر فەرمانگەكانی كارەبا دابەش بكرێت و كەم بكرێتەوە. 
لەبارەی نرخی بەنزینەوە گفتوگۆ لەبارەی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخەكەی كرا كە كەمبوونەوەی هاوردەیە بەتایبەت هەرێمی كوردستان ڕۆژانە پێویستی بە شەش ملیۆن و نیو لیتر هەیە، جگە لەمەش نرخەكەی لەسەر ئاستی جیهان بەرز بووەتەوە. لەمبارەیەشەوە وزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕاسپێردرا بەرچاوڕوونی زیاتر بداتە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پاش کەمێکی تر  ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی ١٢ی ئامادەیی رادەگەیەنرێت و خوێندکاران دەتوانن ئەنجامەکانیان لە رێگەی ماڵپەری کوردسات نیوزەوە وەربگرنەوە
 لەم لینکە ئەنجامەکان وەرگرنەوە

https://www.anjamakan12.com

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما لە "ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجە و دھۆک" لە نێوان ٤٠ بۆ ٤١ پلەی سەدی دەبێت و لە "کەرکوک"یش پلەی گەرما ٤٢ پلەی سەدی دەبێت. 
کەشناسی ھەرێم پێشبینیشی کردووە لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر ئەگەری بارینی تاوە بارانێکی کەم ھەیە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پێشانگەکە ئەمڕۆ و سبەینێ لە گەلەری ئەمنەسورەکەی سلێمانی بەردەوام دەبێت و دەزگای میدیایی کوردسات سپۆنسەری میدیایی دەکات و بڕیارە لە رۆژی کۆتایی پێشانگەکەدا ٤ پڕۆژەی سەرکەوتووی گەنجان خەڵات بکرێن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...862863864865866...955