پەیمانگای تەکنیکی دوکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەسەر بڕیاری "بافڵ جەلال تاڵەبانی"ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لیژنەیەکی ئیدارەی گشتی یەکێتی سەردانی پەیمانگای تەکنیکی دوکانیان  کرد، بە مەبەستی بەسەر کردنەوەی ھەموو بەشەکانی پەیمانگاو سەردانی کردنی کەمپی نوێیی پەیمانگا.

لیژنەکە لەگەڵ راگری پەیمانگا پێداویستی و کەموکورتییەکان و ڕێکارەکانی شێوازی تەواوکردنی کەمپەکەیان تاوتوێکرد، دواتر پێشنیارو ڕێنمای پێویستیان پێدرا لەسەر شێوازی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، لەو چوارچێوەیەشدا راپۆرتی خۆیان بەرزئەکەنەوە بۆ ئیدارەی گشتی و بۆ ئەوەی بە زوترین کات کارەکان بە ئەنجام بگەن.
راشیگەیاند، لەئێستاشدا بۆ مەبەستەش لیژنەیەک لە سەر ئاستی پەیمانگا پێکھێنرا بۆ ھەماھەنگی ھاوبەش.