بەشی راگەیاندنی رەگەزنامەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی ھاووڵاتییان و خۆ بە دوورگرتن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی عێراق بڕیاریداوە ھاووڵاتیان مامەڵەکانیان سەبارەت بە"گواستنەوەی تۆمار و گۆڕینی ناو و نازناو "بەڕێگەی ئەلکترۆنی پێشکەش بکەن.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دوای رەزامەندی وەرگرتن لەلایەن بەڕێوەبەری گشتییەوە ناوەکان ھەفتانە دەردەچێت و بڵاودەکرێتەوە.