"شاناز ئیبراھیم ئەحمەد" کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە سلێمانی پێشوازی لە " د. ڕێواز فایەق" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد، لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆیان لەسەرکرا.
ھاوکات سەبارەت بە ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیانی ھەرێم ھەردوولا ھاوڕابوون، ھەوڵەکان چڕبکرێتەوە بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان.