بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کاتژمێر (٩)ی شەوی شەممە لەسەر یەکشەمە ٩-١٠-٢٠٢١ دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە ڕووی جموجۆڵی بازرگانی و ھاتوچۆی گەشتیاریدا دادەخرێت.
بە پێی بڕیارەکە، کاتژمێر (٦)ی بەیانی ڕۆژی دووشەمە ١١-١٠-٢٠٢١ ھاتوچۆی گەشتیاری و جموجۆڵی بازرگانی لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستپێدەکاتەوە.
شارەوانی سلێمانیش بە چەند قۆناغێک پڕۆژەی ئاوەڕۆ و تێکەڵەڕێژکردنی لە ناوچەی پیشەسازی دوو دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان، لە میانی كۆبوونەوەیەكی جەماری لە قەڵادزێ رایگەیاند، بەشێكی زۆری كێشەكانی هەرێمی كوردستان لە بەغداد چارەسەر دەكرێن، وتیشی، چوار ساڵی داهاتوو، سەخت دەبن چونكە لایەنە سیاسیەكان لە عێراق، هەوڵی كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان و دەستكاریكردنی دەستوور دەدەن، وتیشی، لە بەغداد پێویستیان بە یەكڕیزی و یەك دەنگیە، چونكە بە یەكڕی بەهێز دەبن و روبەروی هەموو ئاستەنگەكان دەبنەوە.
موقەدەم "رەئوف مەلیك" لێپرسراوی نیشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو 25 كەسە كە خێزانیشیان تێدا بووە، ڤیزای ساختەی وڵاتی "ئەندۆرا"یان بۆ كراوە بە بڕی 140 هەزار دۆلار و ویستویانە لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بچنە وڵاتی "ئەڵمانیا"، بەڵام لە بەشی جەوازاتی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستگیركراون و رەوانەی لێكۆڵینەوە كراون. وتیشی قاچاغچییەك ئەو كارەی بۆ ئەو كەسانە كردووە و دوای لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوە و بەدواداچوون، دەستگیر دەكرێت.
قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان، لە میانی سەردانەكەی بۆ ئیدارەی راپەڕین، مەكۆی پشدەری بزوتنەوەی گۆڕانی بەسەركردەوە و رایگەیاند، لە قۆناغێكی هەستیارداین، چونكە ئەم دەنگدانە بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی هێزە، بەڵام ئەگەر دەنگنەدرێت، ناهاوسەنگی هێز زیاتر تێكدەچێت و زۆر گرنگە زۆرترین كەس بەشداری بكەن و زۆرترین كاندیدی هاوپەیمانی كوردستان، بنێرنە بەغداد.
لای خۆشیەوە مستەفا سەید قادر سەرپەرشتیاری بازنەی 4ی هەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند،دروستكردنی هاوپەیمانی كوردستان، لە نێوان یەكێتی و گۆڕان، لەسەر بنەمای یەكڕیزی و یەكگرتوویی و بۆ پیشاندانی هەرێمێكی بەهێزە لە بەغداد.
مامۆستایان بەڵێنیان دووپاتکردەوە خزم و کەسوکاریان ھان بدەن بۆ دەنگدان بە ھاوپەیمانی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانن لەم ھەڵبژاردنەدا نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق بنێرن.
پارێزەرێکی گیراوانی بادینانیش دەڵێت، بە بێ ڕوونکردنەوەی ھیچ دادوەرێک دادگاییکردنەکە دواخرا ئەمەش جێی سەرسوڕمانە، کەسوکاری دەستگیرکراوانیش بێ ئومێدی خۆیان ڕاگەیاند لە سەروەربوونی دادگاکان.
"شاناز ئیبراھیم ئەحمەد" سەرپەرشتیاری میحوەری ھەڵبژاردنی ڕێکخستنی سلێمانی لەگەڵ ژنانی سنوری مەڵبەند کۆبووەوە لە وتارێکدا ڕایگەیاند، بۆ ئەم ھەڵبژاردنە بانگەشەی ھەڵبژاردن بە شێوازێکی مەدەنی بەڕێوەچوو، دەبێت ھەموو ھەوڵێکیش بدەین یەکێتی ببێت بە حزبی یەکەم، چونکە یەکێتی داکۆکی لە ماف و گەل و نیشتمان دەکات. وتیشی، دەبێت ھەمووھەوڵێک بدەن سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان.
دووپاتی دهكهینهوه كه، پابهندی یاسا و دیسپلینه سهربازییهكانی وهزارهتی پێشمهرگه و رێنماییهكانی كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان بن. بهناوی وهزارهتی پێشمهرگهوه، سوپاس و ستایشی هێزی پێشمهرگهی كوردستان دهكهین، كه نهبوون به بهشێك لهبانگهشهی ههڵبژاردنهكان و پابهندی یاسا و رێسا سهربازییهكان بوون، دوای بهشداریشتان له دهنگدان، كه ئهركێكی نهتهوهیی و نیشتمانی چارەنووسازە. راستهوخۆ دهبنهوه پارێزهری سهلامهتی بهڕێوهچوونی پڕۆسهكهو، بەشێکیش دەبن لە پاراستنی ئارامی و سهقامگیری ههرێم و دهنگدهران و خهڵكی كوردستان بهگشتی. فیدارکارانی کوردستان... دهنگدان، مافێكی دهستووری ویاسایی ههموو تاكێكی كورده، وهك چۆن لهرابردوو هێزی ئاشتی بوون و بهگیان و خوێنی خۆتان ئهزموونهكهتان پاراست و ههمیشه شانازی پاراستنی خاك و خهڵكی كوردستان بوون و نازناوی جوامێری و دلێریتان له كوردستان و جیهاندا پێدراوە، ئهوهاش بهئارامی رۆڵی كاریگهری خۆتان له سهرخستنی پڕۆسهی دیموكراسی بۆ ههرێم و عێراق و ناوچهكه لهم دهنگدانه ببینن.
شۆڕش ئیسماعیل وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێم
6ی 10ی 2021
پێشانگاکە ھەنگاوێکە بۆ بەرەوپێش بردنی کەرتی کشتوکاڵ لە ئەنجامی دروستبوونی پەیوەندی کشتوکاڵی ھەرێم و وڵاتان و سود بینن لە ئەزموونی یەکتر، پێشانگاکە لە ٢٠ی ئەم مانگە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە دەستپێدەکات.
وتیشی، پلانەکە پێکدێت لە چاودێریکردن و ڕاییکردنی کاروباری سێ دەسەڵاتەکە و دامەزراوە سەربەخۆکان، لەگەڵ چاودێریکردن و ڕاییکردنی کاری لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سەرجەم دەزگاکانی کەرتی تایبەت.
کاندیدەکەی ھاوپەیمانی لە وەڵامەکەیدا بۆ پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بەوەشدا " بۆ ئەمڕۆو سەد ساڵی تریش، ھەزار (٣١)ی ئابی تریش بکەنەوە، ھەر ئێمەین خەڵکە بە شەرەفەکەی ھەولێر دەپارێزین و دیفاعیان لێدەکەین".
دەقی وەڵامەکە ...
پارێزگاری ھەولێر شەکری شکاند
مژدە ئیسماعیل
کاندیدی ژمارە ٢٢
لە بازنەی ٤ی ھەولێر
ھەر کە دیتم قسەی کردیە خێرا چووم بیخوێنمەوە، گۆتم بەخوای والی تازەی شارەو قسەی باق و بریقی پێ نییە، ئەکید کێشەی ئاوی باداوەی حەل کردیە!
فکرم کردەوە گۆتم نا، پێش بارینی بارانەو ئەکید جەنابی پارێزگار کێشەی ئاوەڕۆی ھەولێری حەل کردیە! ھیچکە جسری سەیداوە ناکەوتە بن ئاوێ! ئەویش نەبوو.
گۆتم ئەکیدبە والی کێشەی زەوییەکانی حەسارۆک و خزمەتگوزاری بنەسڵاوە و سیمی خاتووناوەو شاوێس و پیرزین و بەحرکەو تەیراوەو سێتاقانی حەل کردیە، وەڵا ئەویش نەبوو!
گومانم نەما، گۆتم والی باش فکری کردیتەوە و کۆرانەکانی بێرکۆتی نوێ و قەراتی نوێ و گەڕەسۆری قیڕ کردیە، وەڵا بابە ئەوانە نەبوو.
وازم لەو فکرانە ھیناو گۆتم محافزەکەمان بڕیاری دایە دیفاع لە ھەولێرییەکان بکاو کابرای شەقوەشێنی گرتووە، ئەوەی لە مامۆستاکەی ھەولێری دا، وەڵا ئەویش نەبوو.
فکرم کردەوە لەوانەیە جەنابیان داوای لێبووردن لە کەسوکاری ئەوانە بکات کە لەسەر دیدی جیاواز لە سجنیان کردوون و بەندکراوە بەناھەق گیراوەکان بەردەدەن، ئەویش نەبوو.
وەمزانی والی ئاقڵ بووەو قەناعەتی بە حزبەکەی کردیە، خەڵکی ھەژارو رەش و رووتی ھەولێر بەبێ تەزکیەی حزبی و وەرەقەی رێکخراو و ناوچە دەتوانن بیر لێبدەن و کاسبی بکەن و لەسەر زەوی خۆیان خانوو دروست بکەن، ئەویش نەبوو!
زۆرم فکر کردەوە ھیچیان نەبوو، دیتم والی خۆی لەبیرچووەو شەکرەکی گەلەک لەخۆی گەورەتری شکاندیە! نەیزانیە محافزەو ھەر وایزانیە لە مەراسیمە حزبیەکانە لەپشت مایکەوە ھاوار بکاو بقیڕێنێ!
ئەوجا با بێینە سەر وەڵام و دوو قسەی ھەق بۆ ئومێد خۆشناوی محافزی پارتی:
جارێ پێش ھەموو شتێک خەڵکی بە شەرەفی ھەولێر دەزانن ئێمە چۆن ھاتینەوە ھەولێرو ئێوە چۆن! کاک کۆسرەتی ھەولێریان لەگەڵ پێشمەرگەکانی بە سەربەرزیەوە بەپێ ھاتنەوە ھەولێرو لەبەردەم ئەو بینایەی ئێستا تۆ محافزی سەربەرزانە پێدەکەنی و بە ھەولێرییەکانی گۆت ئەوە ئێمە لێرەین!
ئێوە چۆن ھاتن؟ بە ترسەوە، بە سەرشۆڕیەوە لەسەرپشتی (٣١) ریزە دەبابەی رژێمی بەعس و سەدامی خوێنمژ ھاتنەوە ھەولێر، دەی پێم بڵێ کێ سەربەرزترە!
جەنابی والی باسی دزی و تاڵانی دەکەی، کام دزی و تاڵانی؟ ئەوەی بە تەنھا لە ٣١ی ئاب لە ھەولێر ٣١ ھەزار ماڵ و دوکان تاڵان کرا، کێ کردی، ھەر ئێوەو حەرەس جمھوریەکانی دۆستتان نەبوون!
ئەمڕۆ نییە ئێمە دەزانین لەو شارە خزمەتگوزاری خراپە، ھەر ئەوەنا ٢٥ ساڵە ئێوە ئەو شارە دەچەوسێننەوەو خەڵکەکەی ئازار دەدەن و ئازادیتان نەھێشتووە، ھەولێرێکی تازەتان بۆ خۆتان و ئاغاکانتان دروست کردووەو خەڵکی رەسەن و ئەسڵی ھەولێریش بێ خزمەتگوزارین و ھێشتاش کێشەی ئاو و کارەباو قیرتاوکردنی شەقامەکانیان ھەیە.
جەنابی والی و حزبەکەی زۆر باسی فرەکێخوایی دەکەن، پێدەچی لە بەینی ئازادی و دیموکراسی و دیکتاتۆری لێیان تێکچووبی، ئێمە شانازی بەوە دەکەین حزبەکەمان رای جیاوازەو ھەموومان بیر دەکەینەوە، وەک خەڵکی تر نین چەند کەسێک لە جیاتی ھەمووان بیر بکەنەوە!
ئەو مەحافزە حزبیە دوو رۆژەی ھەولێرو حزبەکەی، زۆر باسی دوو ساڵ حوکمڕانی یەکێتی لە ھەولێر دەکەن، ئەوکاتەی کاک کۆسرەت سەرۆکی حکومەت بوو مووچەی زیاد کردو بە قەرزیش با نەیدەھێشت خەڵک برسی بێ، خەڵکی بە شەرەفی ھەولێر باش لەبیریانە سەرۆک حکومەتەکەی ئێمە ھەموو رۆژ دەرگای لەسەر پشت بوو بۆ خەڵک، لەسەر جادەو سەر بۆنیتی سەیارە ئیشی خەڵکی جێبەجێ دەکرد، جەنابیشت ئەوکات یەکێک بووی لە موراجیعەکانی بۆ چوویتە لای؟
سەرۆک حکومەتەکانی ئێوەش کە بە جادەدا دەڕۆن رێگایان بۆ قەتع دەکەن و بە ھامەرو ھێزی سەربازیشەوە ناوێرن بڕۆنە ناو خەڵک، ھەفتەیەکی لەناو خەڵک بوونی کاک کۆسرەت زیاترە لە چوار ساڵی سەرۆک حکومەتەکانی ئێوە، ھێشتا پێی دەوێ!
جەنابی محافز باسی ویژدان و سەنگی مەحەک دەکات، بەڵێ ئەگەر ترس و تۆقاندن و ھەڕەشەو تەزویرەکانتان نەبێت، دەنگی خەڵکی تێکۆشەری ھەولێر سەنگی مەحەکەو خەڵک پێتان دەڵێت کێی دەوێ و چی دەوێ؟ واباشە بێدەنگ بیت و مەسەلەی قەیسەری و کونەمشک نەھێنیە گۆڕێ، چونکە ئەوکاتەی پێشمەرگەکانی یەکێتی قەیسەریان لە بەعسیەکان کردبووە کونەمشک خەڵک لە کەرەج بوون! ئێمەش دەزانین ئێوە لەکوێ ھاتوون؟ چۆن ھاتوون، چیتان کردووە تا ھاتوون، بە قسەمان مەھێنن با دەممان نەکەینەوە ئەگەرنا مێژووەکەتان ئەوەندە پڕە لە خیانەت تا (٣١) سەدەی ترو (٣١) ھەزار ساڵی تریش تەواو نابێ.
دوا قسەم بۆ جەنابی محافز، زۆر ناگەڕێمەوە دواوە، لە شەڕی داعش، ھەر کە داعش نزیک بووەوە راتان کردو داواتان کرد فریاتان بکەوین، خێرا ھاتین، دەزانی لۆ؟ ئێمە خەڵکی رەسەنی ھەولێرین و بەخوێن ئەو شارەمان لە بەعس رزگارکرد و بەخوێنیش دەمانپاراست و پاراستمان، بەڵام ئێوەنا، دڵنیابووین چۆن بە پشتی دەبابەکانی بەعس ھاتن ئاواش راتان دەکردو جێتان دەھێشت، چونکە پێوەی ماندی نەبوون و بەعس شارەکەی بۆ داگیر کردن.
بۆ ئەمڕۆو سەد ساڵی تریش، ھەزار (٣١)ی ئابی تریش بکەنەوە، ھەر ئێمەین خەڵکە بە شەرەفەکەی ھەولێر دەپارێزین و دیفاعیان لێدەکەین.
سەنتەری رۆشنبیری گۆران داوا لەھاووڵاتیانی ھۆزەکەیان دەکەن کە بەشداری ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن. چونکە ئەو ھەڵبژاردنە چارەنووس سازە بۆ میللەتی کورد و زیاتکردنی کورسییەکانی کورد لە بەغداد.
لەسەر داوای سەرۆکایەتی زانکۆی ھەڵەبجە (حامید حاجی غالی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بانگەشەی ھەڵبژاردن لە بازنەی سێ، تەواوی پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆی ھەڵەبجە دابینکرا کە پێکھاتبوو لە "سەلاجە و تەباخ و غەسالەی قاپ شتن"، بەمەش گەورەترین گرفتی بەشە ناوخۆیییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە چارەسەرکرا.
مھاباد کامیل سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد بۆ ھاوکاریکردنی زانکۆی ھەڵەبجە کرد و وتی، بە دابینکردنی ئەم پێداویستیانە کێشە ھەنوکەییەکانی بەشە ناوخۆییەکانمان چارەسەر بووە.
"چرۆ حەمە شەریف" کاندیدی ژمارە بیست لە بازنەی سێی ھەڵبژاردن وتی، وەک چۆن ئیستا ھاوکارن، بەڵێن دەدەن لە داھاتووشدا پاڵپشت و پشتیوانی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکاران بن.