ھاوپەیمانی کوردستان ئامادەکاری کردووە لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵا تۆمار بکات
کوردسات نیوز
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ڕزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، وەک ھاوپەیمانی کوردستان ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەوەی لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵا تۆمار بکەن لەسەر بازنەی یەکی ھەولێر و بازنەیی سێ و چواری نەینەوا.
وتیشی، ئامانج لە تۆمارکردنی سکاڵاکە گەڕاندنەوەی مافی فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی کاندید لە بازنەی یەکی ھەولێر و مەجید ئەحمەد ئیسماعیل لە بازنەی سێ و عەزیزە عەبدولعەزیز لە بازنەی چواری نەینەوایە.