بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەو توندوتیژیانەی بە ناڕەوا بەرامبەر ھەندێک لە خوێندکاران کرا زۆر نیگەرانی کردووە، لە دڵەوە داوای لێبووردن لە کوڕ و کچ و خوشک و براکانی دەکات، کە بە ئومێدەوە بەرەوە داھاتوویەکی گەش ھەنگاودەنێن لە پێناو نەکوژانەوەی چرای زانست و بژێوی ژیانیان و لەسەر شەقام داوای قوت و مافی خۆیان دەکرد.


بافڵ جەلال تاڵەبانی، داوا لە خوێندکاران دەکات بۆ ھەر داواکارییەک پەنا بۆ ڕێگەی مەدەنی و شارستانی ببەن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی و یاساشکێنی، ڕێگەنەدەن کەسانی ھەلپەرست داوا ڕەواکانییان بە لاڕێدا بەرێت ئەوە خزمەت بە خواستەکانیان ناکات، داواشی وایە قەت ئەم ڕێگایە ھەڵنەبژێرن و بیری لێنەکەنەوە.


بەلێنیش دەدات کە گۆڕانکاری گەورە بکەن لە پێناو داھاتووی خوێندکاران و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان.


دەشلێت، لەمەودوا نزیکتر لەگەڵ توێژی گەنجان و خوێندکاران پێکەوە کاردەکەن لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەیان بۆ ھەر داھێنان و سەرکەوتنێک، داکۆکیکاری بەدیھێنانی ئاواتەکانیشتان دەبێت.