تەرمی پێشمەرگەیەکی شەھید لە کەلار بە خاکسپێردرا
کوردسات نیوز
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
بەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی "کەڵەشێرتەپە" لە باشووری قەزای کەلار، تەرمی ئەو پێشمەرگەیە بە خاک خاکسپێردرا، کە شەوی شەممە لە کاتی پەلامارێکی داعش بۆ سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە نزیک ناحیەی کوڵەجۆ بریندار بوو، ئەو پێشمەرگەیە سەر بە لیوای پێنجی پیادەی ھێزەکانی پێشمەرگەیە و خەڵکی ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلارە، شەوی ڕابردوو بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا، بەوەش ژمارەی پێشمەرگە شەھیدەکان، بۆ شەش پێشمەرگە بەرزبووەوە.
عەمید کاوە فەرماندەی لیوای پێنجی پیادەی ھێزەکانی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەکانیان لە دژی داعش و ڕاوەدوونانی تیرۆرستانی ئەو گروپە.