کوردستانکوردستان

وتیشی، راستە هەولێر گۆڕانكاری زۆری بەسەردا هاتووە و سیتی و بینای بەرزی تێدایە، بەڵام هەولێرییەكان لەوانە سودمەند نەبوون، بەشێكی زۆری خەڵك خزمەتگوزاری و ئاوی خواردنەوەیان نییە.

جەختیشی كردەوە، وەك هاوپەیمانی كوردستان هاتون تا خاوەنداری لە پایتەختی خۆیان بكەن.
 

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
. مام جەلال ئاواتەخوازی یەکڕیزی، تەبایی و برایەتی بوو کە کلیلی سەرکەوتنمانە. یادەوەریتان بەخێر و گیانتان شاد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 "فوئاد مەعسوم" سەردانی مەزاری سەرۆك "مام جەلال"ی كرد و رایگەیاند، پێویستە هەریەكە و شتێك لە سەرۆك "مام جەلال"ەوە وەربگرێت، بۆ ئەوەی لەم قۆناغەی ئێستای وڵاتەكە بپەڕنەوە، وتیشی ئەوانەی هاتوونەتە سەر دەسەڵات هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی تاڕادەیەك ئەو بۆشاییەی ئەو پڕ بكەنەوە
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"عەدنان موفتی" ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی رایگەیاند، ئەگەر یەكێتی لاواز بێت كورد لاواز دەبێت و ڕۆڵ و پێگەی لە عێراق كەم دەبێت، بۆیە پێویستە هەموو ئەوانەی لێپرسراون لە ناكۆكییەكانی ناو یەكێتی بە رێچكەی مام جەلال چارەسەریان بكەن و بیر لە بەرژەوەندییەكانی گەل و یەكێتی بكەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە چوارەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی پێشەوای کورد و تێکۆشەری ئازادی گەلی کوردستان مام جەلال تاڵەبانی تێدەپەڕێت، ئەو لە دڵی ئێمەدایە و ھێز دەداتە تێکۆشانی ئازادی ئێمە.


لە بەشێکی تری پەیامەکەدا ھاتووە، سەرۆک مام جەلال بە یەکێک لە دۆستەکانی جوڵانەوەی کورد لە باکوری کوردستان ناسراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەشێکی تری پەیامەکەدا ھاتووە، تا ئێستاش خەبات و ھەوڵەکانی مام جەلال بۆ کورد یاد دەکەنەوە و سیاسەتەکانی حیکمەتێکی گەورەیە بۆ ئەوان.


راشیگەیاندوە، لەم رۆژە سەختەدا رابەرێکی گەورەی کوردمان لەدەستداوە، پەیامی ئاشتی و ئارامی بۆ رۆحی پاکی مام جەلال دەنێرن و رێز لە ھەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال دەگرن بۆ بەدەستھێنانی مافی کورد لە ھەموو بوارەکاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەرایەتی رۆژئاڤا لە ھەرێمی کوردستان لە چوارەمین ساڵرۆژی ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلال پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، چوار ساڵ بەسەر ماڵئاوایی یەکجاری سایەی شکۆمەندی نەتەوە ‌و نیشتمان، بەڕێز مام جەلال تێپەڕ دەبێت.


جەختیشیکردەوە، مام جەلال ھەر بە تەنھا سکرتێری گشتی یەکێتی ‌و سەرۆکی حزبێکی سیاسیی کوردستانی نەبوو، بەڵکو سەرکردەی تێکۆشانی گەلی کورد بوو لە سەرتاسەری کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی داوا لەو ھاووڵاتیانەش دەکات کە تا ئێستا ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، ناوی خۆیان تۆمار بکەن و سەردانی بنکەکانی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسین بکەن، چونکە وەرگرتنی ڤاکسین تەنھا ڕێگەیە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمیل ھەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، یەکێتی و گۆڕان لقی دارێکن کە ڕەگ و ڕیشەی بە قوڵایی خاکدا چووەتە خوارەوە.


قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستانیش ڕایگەیاند، لە بەردەم ھەڵبژاردنێکی چارەنوسسازدان و بە یەکیشەوە بەھێزتر دەبن، بەڵام لە ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو ململانێی ناوخۆیی زۆر ھەبوو ئەوەش زیانی بە پێگەیاندوون.


شاناز ئیبراھیم ئەحمەد سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی دەڵێت، بە یەکەوە دەتوانن مافی گەل و خاک و کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان و مافی پێشمەرگە و زیندانیان و جوتیاران وەربگرنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەنراوێکدا تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ چەند کاندیدێکی ھەڵبژاردنی ١٠ی ئەم مانگەی عێراق راگەیاند، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە بازنە جیاجیاکانی عێراق پشتیوانی لە کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان دەکات بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.


لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا تەڤگەری ئازادی داوا لە ئەندام و دۆست و لایەنگرانیان دەکات، ئەو مافە دەستورییەی ھەیانە بە کاریبھێنن و بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بەو کاندیدانە بدەن کە تەڤگەری ئازادی پشتیوانیان دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکە...
راگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی ھاوپەیمانی کوردستانەوە 

ھاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان
جەماوەرە دڵسۆزەکەی ھاوپەیمانی کوردستان؛ 
بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی ماڵئاویی سەرۆک مام جەلال، سەرۆکایەتی ھاوپەیمانی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە سەرتاسەری کوردستان ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن رابگرێت. داواکارین کاندیدە بەڕێزەکانی ھاوپەیمانی کوردستان و ھەموو کادر و ھەڵسوڕاوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ھەموو چالاکییەکی بانگەشەی ھەڵبژاردن رابگرن. ھەروەھا داوا لە میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتی و گۆڕان دەکەین لە ماوەی دیاریکراودا لە جیاتی رووماڵی بانگەشەی ھەڵبژاردن، بەرنامەکانیان تەرخان بکەن بۆ باسکردن لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال و ھەڤاڵە تێکۆشەرەکانی و لەسەرووی ھەمووشیانەوە سەرکردەی مەزن رەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا.

سەرۆکایەتی ھاوپەیمانی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر و پێویستی ڤاکسینیان دابینکردووە و ژمارەی بنکەکەکانی پێدانی ڤاکسینیان لە ناو شاری سلێمانی، بۆ ١٣ بنکە زیادکردووە، وتیشی، تیمی گەڕۆکیان بۆ فەرمانگە و شوێنە گشتیی و تایبەتەکان پێکھێناوە و لە ھەموو قەزا و ناحیەکانیش بنکەی ڤاکسینپێدانیان کردۆتەوە، پارێزگاری سلێمانی وتیشی، لە وەرزیی پایزدا کە وەرزی پەتا گواستراوەکانە، مەترسی بەرزبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا ھەیە، بۆیە بچن و ڤاکسین وەربگرن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"یەحیا ڕەسوڵ" وتەبێژی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ٨ تیرۆرستی داعشیان لە کەرکوک کوشتووە.


ھاوکات سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی موسڵ بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھێزەکانیان توانیوویانە لە چەند گەڕەکێکی ناو شاری موسڵ ٢٥ تیرۆریستی داعش دەستگیر بکەن.


تیرۆریستەکان دانیان بەوەدا ناوە کە ویستوویانە لە ڕۆژانی داھاتوودا لە ڕێگەی مینی چێنراو تەقینەوە ئەنجام بدەن و دواتر ھێرش بکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...832833834835836...956