یەکێک لە دەستگیرکراوانی بادینان تۆمەتێکی تری دراوەتە پاڵ
کوردسات نیوز
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ڕۆژنامەنووس گۆھدار زێباری، براوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵەری ئاسایش، لە بەردەم دادوەر تۆمەتێکی تر دراوەتە پاڵ گوایە چەکی تاپڕیان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزیوەتەوە، بەڵام گوھدار زێباری ڕەتیکردووەتەوە، وتوویەتی نە ڕاوچییە و نە دوژمندارە و تەنھا چەکێکیش کە ھەیەتی قەڵەمە.
پارێزەرەکەی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کردنەوەی ئەو دۆسیە نوێیە پەیوەندی بەوەوە ھەیە، چەند جارێک لە زیندان قسەی کردووە و نامەی گەیاندراوەتە دەرەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا گوھدار زێباری لەگەڵ شێروان شێروانی و ھاوڕێکانی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.