کوردستانکوردستان

"ھەڤاڵ ئەبوبەکر" پارێزگاری سلێمانی لە وتارێکدا ئاماژەی بۆ رۆڵ و خەباتی "شێخ مەحمود" کرد و رایگەیاند، شێخ مەحمود توانیویەتی بۆ یەکەمجار حوکمداری لە کوردستان دروست بکات و ئەو کاتەی ھێشتا دەوڵەتی عێراق دروست نەبووە داوای کوردستانێکی سەربەخۆ بکات.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە دکتۆر عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، لەدیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی ئامادەی بوو، لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراقەوە ھەردوولا ھاوڕابوون لەئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا کە رەنگدانەوەی خواستی ھەموو لایەنەکان بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی.


لەبارەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی یەکێتی لەماوەی رابردوودا، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی بەئاراستەی راستکردنەوەی رێڕەوی حیزبی و پاراستنی یەکێتییەکەی مام چەند ھەنگاوێکی ناوە، بۆ لەمەودواش درێژە بەو سیاسەتە نیشتمانییە دەدەن کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەکات نەک مەرام و ئامانجێکی دیاریکراو، دڵنیایشیدا یەکێتی لە ئاست بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان دەبێت و دەیانەوێت لەگەڵ سەرجەم ھێز و لایەنەکان ھاوکار و پشتیوان بن بۆ بونیادنانی وڵاتێکی ئارامتر و خۆشگوزەرانتر بۆ ھاوڵاتیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جوتیارانی ئەو گوندە لە یاداشتێکدا کە ئاراستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستانیان کردوە، داوا دەکەن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرێژەی ١٢٪ قەرەبوی موڵکەکانیان بکەنەوە، بەھۆی ئەوەش کە زەوییەکانیان لە دەستچووە داوا دەکەن ھەلی کار بۆ گەنجەکانیان دەستەبەر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٧٥ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی کردووە و رایگەیاندوە، ھیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی  پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان بەو جۆرەی لە قازانجی یەکڕیزی و پێکەوەیی گەلەکەمان بێت لەبەرامبەر ئەو تەحەدایانەی لەمڕۆی دۆخی عێراق و ناوچەکە روبەڕووی بوەتەوە.

 

دەقی راگەیەندراوەکە...

بەرێزان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان 
سڵاو ورێز
بە بۆنەی تێپەربوونی حەفتاوپێنج ساڵ بەسەر دامەزراندن و دەستپێکی رەوتی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و سەرکردایەتی پارتی و ئەندام و لایەنگرانی دەکەین.
ھیوادارین ئەم یادە  ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی  پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان بەو جۆرەی لە قازانجی یەکریزی و پێکەوەیی گەلەکەمان بێت لەبەرامبەر ئەو تەحەدایانەی لەمرۆی دۆخی عێراق و ناوچەکە رووبەڕووی بۆتەوە.
جارێکی تر پیرۆزە و سەرکەوتووبن.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٦-٨-٢٠٢١
سلێمانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەگەر ڕەوشی تەندروستی ڕێگە بدات، ١ی ئەیلول دەست بە پڕۆسەی خوێندن دەکرێت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢، یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیش ڕایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەدان لە ١ی ئەیلول خوێندن دەستپێبکاتەوە.

وەزارەتی تەندروستیش وەک ھاوکارییەک بۆ وەزارەتی پەروەردە و دەستپێکردنەوەی خوێندن، ڕۆژانی سێشەممەی دیاریکردووە بۆ پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان بۆ ئەوەی زۆرترین مامۆستا ڤاکسین وەربگرێت و ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن کەمبکرێتەوە و مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەمێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئێستاشدا بەھۆی تەقاندنەوەی تاوەرەکان لە سنوری قەزای خانەقین ڕۆژانە نزیکەی ١٠ سەعات کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە ھاووڵاتیان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە ڕۆژێکدا زیاتر لە چوار ھەزار کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە لە ڕێی نزیکەی ١٠٠ ناوەندەوە کە بۆ پێدانی ڤاکسین لە سنوری پارێزگای کەرکوک کراونەتەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی ئەو کەسانەی لە کەرکوک ڤاکسینیان وەرگرتووە گەیشتووەتە ١٠٥ ھەزار و ٤٠٩ کەس.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروسیتش داوا لە ھاووڵاتیان دەکات لە ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی ناوی خۆیان تۆمار بکەن و دواتر سەردانی بنکەکانی تەندروستی بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە بنکەکان دروست نەبێت، لە ئێستاشدا ڕۆژانە پڕۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن ھاووڵاتیانەوە بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داوا لە ھاووڵاتیانیش دەکات سەردانی بنکەکانی تەندروستی بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، ژمارەی بنکەکانی ڤاکسینیش زیادکراون، کاتی دەوامی ئەو بنکانەشی زیادکردووە کە لە دوای دەوام و لە ڕۆژانی پشوودا کارمەندان دەوام دەکەن بۆ ئەوەی زۆرترین ھاووڵاتی ڤاکسین وەربگرن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بارەگای سەرەکی ھاوپەیمانی کوردستان لە سلێمانی، کۆبووەوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکرا لە بارەی تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن، جەخت لەسەر گەڵاڵە کردنی پلانی بانگەشە لەسەر بنەمای یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کرایەوە، بە ڕەچاوکردنی ‌بەرژەوەندی گشتی لە ‌پێناو سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان کە کار لەسەر بەدیھێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نازم عەبدوڵا" سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایگەیاند، لە ئێستادا کەرتی پەلەوەر بە تەواوی مەترسی ھەرەسھێنانی لەسەرە و ھیچ لایەنێک خۆی ناکات بە خاوەنی ئەو کەرتە، کە دەرفەتی کاری بۆ ھەزاران خێزان ڕەخساندووە.


وتیشی، بەردەوام نرخی عەلەف لەسەر خاوەن پڕۆژەکان بەرز دەبێتەوە بە بێ ئەوەی چاودێری لەسەر کارگەکانی دروستکردنی عەلەف ھەبێت، لە ماوەی چەند مانگێکیشدا نرخی یەک تۆن عەلەف لە ٤٥٠ دۆلارەوە بۆ ٥٥٠ دۆلار بەرزبووەتەوە، نرخی یەک جوجکیش لە ٣٠ سەنتەوە بۆ ٨٥ سەنت بەرزبووەتەوە.


ڕاشیگەیاند، ماوەی سێ ساڵە داوا لە حکومەت دەکەن نرخ بۆ پەلەوەر دیاری بکات و بە شێوەی سیستماتیک ئەو کەرتە لە ھەرەسھێنان و داڕووخان بپارێزێت، بەڵام ھەوڵەکان وەک پێویست نییە و ئەو کەرتە ڕوو لە داڕووخانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ڕێگەی سەرەکی ھامڵتۆن کە لە سەنتەری شاری ھەولێر دەستپێدەکات تا سنوری دەروازەی حاجی ئۆمەران، ڕێگەی سەرەکی بازرگانی و گەشتیاری و ھاتووچۆی ھاووڵاتیانی ئەو سنورەیە، بەڵام بەھۆی خراپی ڕێگەکەوە زۆرترین ڕووداوی ھاتووچۆ لەو ڕێگەیە تۆمارکراوە.


وتیشی، ئەو ڕێگەیە لە زۆربەی شوێندا یەک سایدە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوە ھەیە، شۆفێران و ھاووڵاتیانیش داوا لە لایەنە پەیوەندیارەکان دەکەن، ڕێگەکە نۆژەن بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕووداوەکانی ھاتوچۆ کەمببێتەوە کە لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا ١٢٦ ڕووداوی ھاتووچۆ لەسەر ئەو ڕێگەیە تۆمارکراوە و ٢٥١ قوربانی لێکەوتووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، ھەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت، بە دیزاینێکی نوێ و بە ڕەچاوکردنی کەش و ھەوای سلێمانی، جارێکی تر بلوارەکانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و ڕێگەی سەرەکی سلێمانی - تاسڵوجە سەوز دەکرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی ھەرێمیش بینایەکی سەردەمی ڕژێمی بەعسی بۆ ئەو مۆزەخانەیە دابینکردووە، ڕێکخراوەکەش لە ١ی ئەیلول دەست بە کۆکردنەوەی کەلوپەلە بەجێماوەکان دەکات و لەو مۆزەخانەیە دایاندەنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...828829830831832...915