ھەڤاڵان و ھاوسەنگەر و ھاوخەباتانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 


بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە کۆچی یەکجارەکی تێکۆشەر و پێشمەرگە و ڕاگەیاندکاری دێرینی یەکێتیی و شۆرشی نوێی گەلەکەمان مامۆستا موحسین عەلی ئەکبەر ڕادەگەیەنین کە ئەمشەو دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی و دەرکەوتەکانی کۆرۆنای نەگریس گیانی پاکی سپارد.


مامۆستا موحسین وەزیر، پەرلەمانتار و بەرپرس و سەرکردەیەکی دیاری ڕیزەکانی یەکێتیی بوو لە دەستپێکی خەباتی ڕێکخراوەیی و پێشمەرگایەتی و میدیایی یەکێتییەوە قۆڵی خەباتی سیاسیی و پێشمەرگانە و حزبیانەی لێھەڵماڵی و لە ھەموو وێستگەکانی ئەو خەباتەدا ھەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی پێ سپێردرابێت دڵسۆزانە و یەکێتیانە ڕایپەڕاندووە و جێدەستی دیار بووە. کە دوا ئەرکی لەم کایەدا سەرپەرشتی میحوەری گەرمەسێر و خانەقین بوو لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردندا. نموونەی تێکۆشەر و سەرکردەی مەیدانی بەھیمەت بوو وێرای ئەوەش نووسەر و وەرگێر و میدیاکارێکی بە سەلیقەبوو.


ڕۆحی مامۆستا موحسین شاد و جێگای بەھەشت بێت. سەرخۆشیمان بۆ کەسوکار و خانەوادەکەی و خەڵکی شەھیدپەروەری خانەقین و کوردستان.

ماڵئاوا ھەڤاڵ و ھاوڕێی دێرینمان کە تا دوا سات کۆڵت نەدا


مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان


١-١٢-٢٠٢١