ئاگر لە چێشتخانەی پەرلەمانی کوردستان کەوتەوە
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەولێر ڕایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ ڕاپۆرتی لیژنەکانی پەرلەمانی لە بارەی خۆپیشاندانی خوێندکارانەوە پەسەند کرد، کە ڕاپۆرتەکە کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕاسپاردە لەخۆدەگرێت و بڕیار وایە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت. وتیشی، پەرلەمان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پڕۆژە یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکانی پەسەند کرد.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، دەوروبەری سەعات دوو ئاگر لە چێشتخانەی پەرلەمان کەوتووەتەوە، لە کاتی ئاگرەکەدا پەرلەمانتاران لە چێشتخانەکە بوون و بەو ھۆیەوە بەشێکیان دووچاری تەنگەنەفەسی بوون. وتیشی، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و کۆبوونەوەی پەرلەمانیش دواخراوە.