لە پەلامارێکی داعشدا لە نزیک کفری چوار پێشمەرگە بوونە قوربانی
کوردسات نیوز
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
سەعات ١٠ و پێنج خولەکی شەوی ڕابردوو، تیرۆریستانی داعش، ھێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی فەوجی ٢ی لیوای ٩ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە نزیک بەنداوی باوەشاسواری سنووری کفری و دوای شەڕو پێکدادان پێشمەرگەیەک شەھید بوو، سیانی تریش برینداربوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی شەممەی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنوری ناحیەی کوڵەجۆ پەلاماری ھێزەکانی پێشمەرگەیاندا و بەھۆی ڕووبەڕووبوونەوەکانەوە ٦ پێشمەرگە شەھیدبوون و سیانی تریش برینداربوون.
لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا داعش دوو پەلاماری بۆ سەرھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکە ئەنجامداوە و بەھۆیەوە ٦ پێشمەرگە شەھیدبوون و ٣ی تریش برینداربوون.