کوردستانکوردستان

ئاگاداری ھاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە کەوا سەرجەم مامەڵەکانی دەرھێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە ( نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٤ ھەڵەبجە- نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە رۆژی یەک شەممە  ( ٢٠٢١/١٠/٢٤) تاکو ڕۆژی پێنج شەممە (٢١/١٠/٢٨) کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاکو (٦:٠٠)ی ئێوارەیە داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن بە مەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی

 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، حکـومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجکرنی بڕی ٤٠٠ ملیۆن دیناردا وەک ھاوکاری بەپەلە بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری ڕاپەرین.


بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ مەبەستی دانانی سیستەم و تۆڕی ئۆکسجین و گازی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەی ژیان خەرج دەکرێت و بڕی ١٥٠ ملیۆن دیناریش بە مەبەستی دابینکرنی پێداویستی پزیشکی بۆ دەڤەرەکە خەرج دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، نرخ ھەروەکو خۆیەتی و لێپرسینەوە لەھەرکەسێک دەکەن بیەوێ نرخی غاز گران بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دایکانی ئاشتی داوای وەرگرتنەوەی تەرمی شەھیدەکانیان دەکەن کە لە خەلیفان شەھیدبوون، ھێزەکانی ئەو سنورە رێگریان لەوە کردوە دایکانی ئاشتی بێنە خاکی ھەرێمی کوردستانەوە، لە بەرامبەردا دایکانی ئاشتی ھاتوچۆکردنیان لە دەروازەی سێملکایان بە تەواوی راگرتووە.


ئەوە لە کاتێکدایە نزیکەی ٢٠ رۆژە ژمارەیەک لە دایکانی ئاشتی لە ڕۆژئاڤای کوردستانەوە، چالاکی چادرھەڵدان و خۆپیشاندانیان دەستێکردووە و داوا لە دەکەن، تەرمی دوو شەھیدی گەریلایان پێبداتەوە، بەڵام لەلایەن ھێزەکانی باشورەوە ڕێگەیان پێنەدراوە بێنە ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئاوی بەنداوی دەربەندیخان رۆژانە حەوت بۆ ھەشت سانتیمەتر کەم دەکات، تائێستاش بەراوورد بە ساڵی رابردوو حەوت مەتر و ٤٠ سانتیمەتر ئاستی ئاو نزمترە.


وتیشی، کەمبونەوەی ئاوی بەنداوەکە کاریگەری لەسەر کشتوکاڵکردنی ناوچەکانی دیالە ھەبووە، چونکە بەردانەوەی ئاو بەشی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی وەکو ئاوی خواردنەوە و باخداری ئەو ناوچانە دەکات کەسود لە ئاوی سیروان وەردەگرن.


راشیگەیاند، ساڵانی ١٩٩٩ و ٢٠٠٠ و ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ ئاستی ئاوی بەداوەکە لە ئاستی ئێستا زیاتر دابەزیبوو، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی کەمی بەفر و بارانبارین داھاتی ئاو بەراوورد بە ساڵانی رابردوو کەمەترە، ھەروەھا ئەو بەنداوانەی لە خاکی ئێران دروست کراون ھۆکارێکی ترە بۆ کەمبونەوەی رێژەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، وەک بەشێک لە پڕۆسەی چاکسازی، لەم مانگەوە لیوای یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەکانیان بە شێوازی چەکی بانکی وەردەگرن و لە داھاتووشدا لیواکانی دیکەی وەزارەت بە ھەمان شێوازی چەکی بانکی مووچەکانیان وەردەگرن.


وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی و بە پاڵپشتی ڕاوێژکارانی سەربازی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچە بەڕێوەدەبەن.


ئاماژە بەوەش کراوە، لەم قۆناغەدا، لیوای یەک داخڵی ئەم سیستەمە بووە و سەرجەم ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ ئەم پڕۆژەیە لە ڕووی ڕێکخستننی کارەکان و ھەماھەنگی کردنی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ بانکەکان ڕێکخراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ھەرێم لەگەڵ یوناس لۆڤێن باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق داوای کرد سوید ھاوکار بێت لە پڕۆسەی چاکسازی لە حکومڕانی ھەرێم و بە تایبەت لە بواری ڕێکخستنەوەی باجدا و باڵیۆزی سویدیش ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ ھاوکاری و وتی،  تیمی پسپۆڕ بۆ کاری ڕاوێژکاری ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکەین.


ھەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ماری پارێ بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێم کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا، خواستی خۆیان خستەڕوو بۆ ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و لێکەوتەکانیان لەسەر ھەرێم و ناوچەکە و قوباد تاڵەبانیش داوای کرد نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا ھەماھەنگی بکات لەگەڵ کۆنسوڵخانەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بۆ داڕشتنی دیدێکی ھاوبەش لە بارەی یارمەتیدانی ھەرێمی کوردستان.


ھاوکات قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مارک برایسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و وەفدێکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و داوایکرد بەریتانیا ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت لە پاڵپشتیکردنی چاکسازییەکانی ھەرێم و وەفدەکەی بەریتانییەکەش پابەندی وڵاتەکەیان دووپات کردەوە بە ھاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی داعش و مەترسییەکانی تیرۆر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بارەی پێشھاتە سیاسییەکان، ھەلومەرجی دوای ھەڵبژاردن، قۆناغی نوێی ئەرک و بەرپرسیاریەتی خەباتی سیاسی، بافڵ تاڵەبانی تێڕوانینە سیاسییەکانی خستەڕوو، ئاماژەی بە خواستی یەکێتی کرد بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای شەراکەتی نیشتمانیی و تەوافق، کە ڕەنگدانەوەی خواستی ھەموو لایەک بێت و ڕایگەیاند یەکێتی پەرۆشی ئەوەیە حکومەتی داھاتووی عێراق لە ئاست خواست و پێویستی و داوای ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری، ئارامی و خۆشگوزەرانی زیاتر نەک لێکترازان و وڵات بەرەو نائارامی زیاتر ببات.


ھاوسەرۆک روونیشکردەوە پەرۆشی ئەوەین کورد بە یەک تیم وەک بەرەیەکی نیشتمانیی کوردستانی بچینە بەغدا و بۆ ئەوەش دەست پێشخەری یەکڕیزی و کۆکردنەوەی ھێزەسیاسییە کوردستانییەکان دەکەین و دەمانەوێت جیاوازی و تێڕوانینەکان، لەودیو حەمرینەوە بکەینە خزمەت ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.


ھەر لە دیدارەکەدا تەئکید لە ھاریکاری زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان ھەردوولا کرایەوە بە شێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەفتەی داھاتوو دەست دەکەن بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ھاوڵاتیاندا و سەرەتاش لە ناوچە ساردەکانەوە دەستپێدەکەن.


وتیشی، ڕۆژی یەک شەممە لە پێنجوێن پڕۆسەکە دەستپێدەکات و ڕۆژانی دواتریش لە ھەورامان و شارباژێڕ، نەوت دابەشدەکرێت و نرخی ھەر بەرمیلێک بە ٥٥ ھەزار دینار دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای زیاتر لە 4 جار دواخستنی دادگاییكردنیان، بڕیارە ئەمڕۆ لە دادگای دووی هەولێر "شێروان تەها و مەسعود عەلی و كارگەر عەباس و بەندەوار ئەیوب" دادگایی بكرێن. هەروەها رۆژی پێنج شەممەش 5 رۆژنامەنوس و چالاكوانی تری بادینان دادگایی دەكرێن.
لە مانگی ئابی 2020،  82 رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان لەسەر داواكردنی دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا زیندانی كران و تۆمەتباركراون بە تێكدانی ئاسایشی ناوخۆ و سیخوڕی بۆ وڵاتان، لە ئێستادا لە ئاسایشی هەولێر و چاكسازی گەوران زیندانی كراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"د. دیار ئیبراھیم" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین راگەیاند، رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا دوو ھێندە زیاترە و لە ماوەی یەک رۆژدا ٨ کەس و لە دوو ھەفتەی رابردووشدا ٢٥ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لە نۆ رۆژی رابردووش ٥ ھەزار بوتڵ ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا سەرفکراوە. وتیشی، پێشتر دەرمانیان بۆ چوار مانگ کڕیبوو بەڵام لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوو ھەموویان سەرفکردووە و لە ئێستادا چەندین دەرمانی پێویست لە نەخۆشخانەکان نەماوە. بەڕێوەبەری تەندروستی راپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەسەر پێداویستی ئۆکسجین و دەرمان بۆ سنوری راپەڕین چەندین جار پەیوەندیان کردووە بە وەزارەتی تەندروستی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەڵام وەڵامیان نادەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پیشانگاكە بە چاودێری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم و بە هاوكاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بە بەشداری دەیان كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی لە بواری كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراك لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویكردەوە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دۆسیەی 2 هەزار و 424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پێشتر ئەو كەسانە لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە بەڵام لە رۆژی 1ی ئابی 2021وە مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر بۆ خەرج كراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەوڵەکانی گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە، کە بەنیازبوون خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامن، بەڵام بەھۆی خراپی رەوشی ئەمنیی لیبیا و سەختی پەیوەندی بەستن لەگەڵ کۆچبەرەکان، تائێستا ھەوڵەکانی گەڕانەوەیان ئەنجامی نەبووە لای خۆشیانەوە دەزگای لوتکە بۆکاروباری ئاوارە و پەنابەران لەھەوڵی گەرانەوەی ئەو کۆچبەرانەدایە . 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...822823824825826...956