کوردستانکوردستان

د.سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ڕەوشی تەندروستی ناوچەکە مەترسیدارە و پێویستە حکومەت و وەزارەتی تەندروستی بەپەلە بێنە سەرخت. بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داواشی لە ھاوڵاتیانی سنورەکە کرد ڤاکسین بەکاربھێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئازاد تۆفیق" پارێزگاری ھەڵەبجە ڕایگەیاند، کۆڵن پاوڵ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا پاڵپشتیکارێکی بەھێزی گەلی کورد و شاری ھەڵەبجە بوو، کۆڵن پاوڵ تاوانی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەی بە جینوساید ناساند و لە کردنەوەی مۆنیۆمێنتی شەھیدانی ھەڵەبجەشدا بۆ یەکەمجار ئامادەبوو.

ھاوکات، لە نزیکەوە پشتگیری گەلی ئەمریکای بۆ ھەڵەبجە و کەیسی کیمیابارانی ھەڵەبجە دووپاتکردەوە بۆیە ھەڵەبجە دۆستێکی گرنگی لە دەستدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەھۆی بەرز بونەوەی نرخی سوتەمەنی ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و داوا دەکەن بەئامادەبونی وەزیری سامانە سروشتیەکان دانیشتنێکی تایەبەتی پەرلەمان لەبارەی  گرانبونی نرخی بەنزین و غاز و نەوتی سپی، رێکبخرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە دوو ھەفتەیە نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش چاوەڕوانی بەغدادە بەشە نەوت و بەنزینی بۆ رەوانە بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەروەردەی رۆژئاوا داوا دەكات، تیمی تەندروستی ناو ناوەندەكانی خوێندن كارابكرێتەوە و بەدواداچوونی وورد بكەن، بۆ پابەندبوون بە بەستنی ماسك و پاك راگرتنی ناوەندی خوێندن لە رووی تەندروستی و هەر هۆكارێكی تری خۆپارێزی كە پێویست بكات. هاوكات داوا لە سەرپەرشتیاران دەكات سەردانی ناوەندەكانی خوێندن بكەن و بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی بكەن، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەش چەند لیژنەیەكی بۆ سەردانی ناوەندەكانی خوێندن پێكهێناوە، بەڕێوەبەری خوێندنگەكانیش پێویستە بە ووردی بەرپرسیارێت كارەكان بگرێنە ئەستۆ.لە بەشێكی تری رێنماییەكاندا هاتووە، پێویسەی هانی مامۆستا و فەرمانبەران بدرێت بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.

 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
" د. داھات حەوێزی" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید دکتۆر ھێمن لە سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دیسان کۆرۆنا تەنگی پێ ھەڵچنیون و ئەمڕۆ زیاتر لە ١٧٠ نەخۆش لە نەخۆشخانەکەیان داغڵ کراون بەشێکیان لە بەشی چاودێری ووردن. راشیگەیاند، زۆربەی کات شوێن نیە بۆ وەرگرتنی نەخۆشی تازە و ئێستا لە ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ھۆڵێکی تازە بۆ داغڵکردنی نەخۆش. د. داھات داوا لە ھەموو ھاوڵاتیان دەکات بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و خانەوادەکانیان پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 (نەوزاد کامیل) بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، چەکی بانکی بەشی پێنجەمی شایستەی دارایی جوتیارانی ھەرێم گەیشتۆتە ھەرێمی کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی  بکرێت.
وتیشی، بڕی ملیارێک و ١٩٠ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و ٧٦٢ ملیۆن دینار بۆ ھەولێر و ١١٥ ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای دھۆک تەرخانکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لیژنەکەیان بڕیاریداوە  بانگھێشتی کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەسەرکردنی گرانی نرخی بەنزین و نەوت و غاز.

کاروانە گەزنەیی وتیشی، سەرباری کێشەکانی تر، بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی ژیانی ھاووڵاتیانی سەختترکردووە و پێویستە بەزووترین کات چارەسەر بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەرنامەمان ھەیە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەست بە دانوستان و سەردانی لایەنەکان بکەین بە تایبەت لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان و ئامانجمانە بە یەک دەنگ و یەک ڕیزی بچینە بەغداد. 

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەوەشی ئاشکراکرد، بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەکان ئێمە دەستپێشخەریی خۆمان دەکەین و دەرگاشمان کراوەیە بۆ ھەر لایەنێک سەردانمان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەوشی تەندروستی تووشبوانی کۆرۆنا و شوێنی مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی ئیدارەی راپەڕین لە حاڵەتێکی خراپدایە و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش رایگەیاند، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم ئەمبوڵانسەکانی سەنتەری خێرای ١٢٢ی سلێمانی و نەخۆشخانەکانی سلێمانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ پاڵپشتیکردن و پشتیوانی و ھاوکاری و گواستنەوەی نەخۆشانی کۆرۆنا، لە ئێستاشدا لە رێگەی ئەمبوڵانسەوە توشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی راپەینەوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەریبۆرز کەرەمی بەڕێوەبەری رێگەوبان و گواستنەوەی کرماشان بە ئاژانسی ھەواڵی مێھری راگەیاندووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، ٦٠ ھەزار و ٥٤١ تۆن کاڵا، لە رێی سێ ھەزار و ٥٥٣ بارھەڵگرەوە لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوەی ھەناردەی ھەرێمی کوردستان کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر لەو ماوەیەدا ١٨٢ ھەزار و ٥٥ تۆن کاڵا لە سنوری پەروێزخانەوە ھاوردەی ئێران کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەیانی ئەمڕۆ وەفدەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی گەیشتە سلێمانی و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی پێشوازییان لێکرا و وەفدی یەکێتی و پارتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبونەوە و گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمی پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتی عێراق و یەکڕیزی کورد لە بەغداد و چەند پرسێکی تر کرا. 

بڕیارە وەفدەکەی پارتی ھەر ئەمڕۆ لە سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و حزبی سۆسیالیست کۆببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگاییكردنی ئومێد بەرۆشكی و بەدەل بەرواری لە دادگای دووی هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی پشووی رەسمی بە بۆنەی یادی لە دایكبونی پێغەمبەر ئیسلام (د.خ) دادگاییكردنەكە بۆ رۆژی سێ شەممە دواخراوە.
دوێنێش‌ لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێكی پارتی، دادگای هەولێر سزای 6 مانگی تر زیندانیكردنی بەسەر رۆژنامەنوس ئومێد بەروشكی سەپاند و لە هەمانكاتدا لەسەر پێنج سكاڵا تا ئێستا سزای دوو ساڵ و 6 مانگ زیندانیكردنی بۆ دەرچووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی  بۆئەوەکردووە، بەیانی ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان سەردانی رانیە و چوارقوڕنەی کردووە بە مەبەستی بەدواداچوونی رەوشی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ژیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

بەھۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا و نەمانی شوێن بۆ داغڵبوونی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی ئیدارەی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ھۆشداری دەداتە ھاوڵاتیان و داوایان لێدەکات گیانی خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی پێشوازییان لێکرا. 

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیشدا ھەردوولا جەختیان کردەوە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بۆ یەکڕیزی و پاراستنی مافە دەستوورییەکان بووە لە بەغداد و باسی ھیچ پۆستێک نەکراوە. 

ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەکێتیش رایگەیاند، یەکێتی بەرنامەی خۆی ھەیە دوای راگەیاندنی کۆتایی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە دانوستان و سەردانی لایەنەکان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی سەردانی گۆڕانی کرد و لەلایەن رێکخەری ژوورەکانی توێژینەوەی سیاسی و رۆژنامەوانی و پەرلەمانی بزوتنەوەکە پێشوازیان لێکرا. ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی پارتی و گۆڕان تایبەت بوو بە رەوینەوەی نیگەرانییەکان و لێکتێگەیشتن و توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکان و یەکڕیزی کورد. 

بڕیارە وەفدەکەی پارتی لەگەڵ یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری و سۆسیالیستیش کۆببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سدیق جەدید ئیسلامی جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە رایگەیاند، تا ئێستا ٣١ کەس لە پارێزگای سنە توشی نەخۆشی کەڕوی رەش بوون کە لەو ژمارەیە ١٦یان لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون و چوار کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.


ئاشکراشیکرد، ھەرچەندە نەخۆشی کەڕوی رەش نەخۆشییەکی جددیە و زیاتر ئەو کەسانە توشی دەبن کە سیستمی بەرگریان لاوازە، بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ناگوازرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...824825826827828...956