فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ڕاپۆرتی ھەفتانەی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە ھێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان دەخرێتەڕوو.

ھەروەھا بابەتی ڕێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیاڵ میدیا لەگەڵ رەوشی ئێستای بەرەکانی جەنگ دژ بە ڕێکخراوی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان تاوتوێ دەکرێت. لە تەوەرێکە تری کۆبونەوەکەدا ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری لە ھەرێم پرۆسەی دەنگدانی بۆ دەکرێت. دواتر پڕۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا و ڕاپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە بابەتی وشکەساڵی دەخرێنەڕوو.