کوردستانکوردستان

دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی سێ تۆمەتبار لە دادگای بەغداوە گەیشتە پۆلیسی سلێمانی کە گومانیان دەکرد ئەو تۆمەتبارانە بەرەو شاری سلێمانی ھەڵاتبن، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی ڕاسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران. 


دوای لێکۆڵینەوەکان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیر بکرێن کە ھەستاون بە دزینی بڕی ١٥ ملیۆن دیناری عێراقی و بڕێک ئاڵتون.


لەئێستادا تۆمەتباران (ر ، أ ، ج  - لەدایکبووی ١٩٩٩) ، (م ، أ ، ج –لەدایکبووی ٢٠٠٠ ) ، ( ع ، ع ، ع –لەدایکبووی ١٩٧٦ ) بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی بەغدا دەکرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان ھەرێم و ئوسترالیا کردەوە بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان بکات بە تایبەت لە بواری ئابووری و وەبەرھێنان ھانی سەرمایەداران و خاوەن کاران بدرێت لە ھەرێم سەرمایەکانیان بخەنە گەڕ و ھاوکاربن بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری ھەرێم.


ھاوسەرۆک پەیوەست بە پرسە سیاسییەکانیش ھەڵوەستەی کرد لەسەر قۆناغی دوایی ھەڵبژاردن و ئەگەرەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و بەشداری کورد، و ڕوونیکردەوە دۆخی سیاسی عێراق ناسەقامگیرە. 


ململانێی ئیقلیمی و ناوچەییەکان کاریگەری ڕاستەوخۆیان ھەیە لەسەر سەقامگیری سیاسی و داھاتووی ئەو حکومەتەی پێکدەھێنرێت، بۆیە تاکە ڕێگا و چارەسەر بۆ گەیشتن بە حکومەتێک کە ببێتە مایەی ئارامی و ڕەزامەندی ھەموو لایەک، پێکھێنانی حکومەتی شەراکەت و تەوافقییە لەسەر بنەمای خزمەتکردن و بەرنامەی چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشەیی لە بەڕێوەبردن چونکە ئەمە ڕێگا دروستەکەیە بۆ ئیستقراری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کۆمەڵایەتیش.


بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد وەک یەکێتی لە ھەوڵی دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانیی کوردین لەسەر بنەمای نەتەوەیی تا بتوانین وەک یەک ھێزی یەکگرتوو لە ناوەند داکۆکی لە مافەکانمان بکەین و بەشداری فیعلی بین لە بڕیار و ئیدارەدانی عێراق و کۆتایی بە سیاسەتی  خۆسەپێنی و دەمارگیری بێنین و ناکۆکییەکانمان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکەین کە ئەم نیەتەش تەنھا بە یەکگرتوویی ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان دێتە دی.


بۆ ئەرکەکانی ڕێکخراوەیی و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حیزبی ھاوسەرۆک ڕایگەیاند یەکێتی لە بەردەم گۆڕانکاریی ڕیشەیی حیزبیدایە و بە پێی پەیڕەو ھەڤاڵیەتی کارەکانمان ڕێکدەخەینەوە و زیاتر گرنگی بە توانا و ھێزی گەنجان دەدەین و دەیانھێنینە پێشەوە، کادریش لەسەر بنەماکانی ڕۆشبیری و فیکری پەروەردە دەکەینەوە و ژیانی سیاسیمان بە تەواوەتی گەنج دەکەینەوە.

ھەر لە دیدارەکەدا چەندین پرسی تری جێی بایەخی ھەردوولا گفتوگۆیان لە بارەوە کرا و بۆچوونیان لە بارەوە ئاڵوگۆڕ کرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" لەبارەی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ و بۆردومانکردنی ھاووڵاتیانی مەدەنی رایگەیاند، لە کاتێکدا ھەموو خەڵکی سوریا داوای ئاشتی دەکەن، تورکیا رێککەوتنەکان پێشێل دەکات،  بۆردومانکردنی ھاووڵاتیانی مەدەنیش لە کۆبانێ ھەوڵدانە بۆ ھەڵگیرساندنی شەڕ، داواش لە لایەنە گەرەنتیکارەکان دەکات بە ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیان ھەستن.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا، تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە کۆبانێ دوو ئۆتۆمبێلی کردە ئامانج و بە ھۆیەوە ٢ کەس کوژران و ٤ی تریش برینداربوون.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەندیكای گواستنەوەی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە گرانبوونی كرێی پاسەكان بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیان رایگەیاند، هیچ بڕیارێك بۆ زیادكردنی كرێی پاس لە ئارادا نییە، هەر كەسێكیش سەربەخۆ نرخ بەرزبكاتەوە رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
جەختیشیكردوەتەوە، هیچ بڕیارێك بۆ بەرزكرنەوەی نرخی كرێی گوستنەوەی هاووڵاتیان لەلایەن خاوەن پاسەكانەوە نادرێت، بەڵكو ئەوە بە بڕیاری پارێزگارەكان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەھەولێر رایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتوەکان لە نزیکەوە چاودێری دادگاییکردنی زیندانیکراوانی بادینان دەکەن، بەتایبەتی بابەتی رێگەدان بە سەردانیکردنیان لەلایەن پارێزەر و کەسوکاریانەوە.
راشیگەیاندوە، خۆشحاڵن بەوەی دادگاکانی ھەرێم کۆتاییان بە دۆسییەی ژمارەیەک سزادراو ھێنا، کە زیاتر لە ساڵێکە بە دوو دڵییەوە روانیویانەتە دۆسییەکە، دواجار ژمارەیەکیان بێ تاوان دەرچون و ئازادکران، ھەرچەندە ھێشتا نیگەرانی بەرامبەر سەروەربونی یاسا لە ھەرێمدا ھەیە، بەتایبەتی ئەو ماوەیەی دادگا بەسەر بەشێک لە زیندانیکراوانی بادینانی سەپاندوە و رێگەنەدان بە سەردانیکردنیان لەلایەن کەسوکار و پارێزەرەکانیانەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەوتی لێکەوتۆتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەک رۆشنبیری عەرەب داوا دەکەن، نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی بکەن، کە لەلایەن تورکیاوە دژ بە کورد بەکاردەھێنرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لەکاتێکدا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی ئەو جۆرە چەکانە قەدەغە کراون، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا  چەندین گرتەی ڤیدیۆیی و راپۆرت بڵاوکراوەتەوە، نیشانی دەدات سوپای تورکیا چەکی کیمیایی دژ بە گەلی کورد بەکارھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی توشبوان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و رۆژانە زیاتر لە ھەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە دەبن و نزیکەی ٢٠ توشبوش گیانلەدەستدەدەن، بۆیە لێپرسراوانی تەندروستی بەردەوام داوا لە ھاوڵاتیان دەکەن، سەردانی ناوەندەکانی تەندروستی بکەن و ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، رۆژی یەك شەممە دابەشكردنی نەوت لە سنوری سلێمانی دەست پێدەكات، لە قۆناغی یەكەمیشدا لە ناوچە ساردەكانی پێنجوێن و هەورامان و شارباژێڕ نەوت دابەش دەكەن.
سەبارەت بە گرانبوونی نرخی بەنزینیش رایگەیاند، هاوردەكردنی بەنزین لە ئێران گەیشتۆتە سفر، حكومەتی هەرێمیش نەوت نادات بە پاڵاوگەكان، ئەو فاكتەرانەش بوون بە هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی بەنزین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدوڵا كەریم سەرۆكی سەندیكای گواستنەوە لە هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگیەاند، بڕیارە سبەینێ‌ لیژنەی دانانی نرخ لەگەڵ پارێزگار و قایمقامی هەولێر كۆببنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پرسە و چارەسەركردنی كرێی پاسەكان، وتیشی، 35 هێڵی پاسی ناوشاریان هەیە، تەنها یەك هێڵ كرێی گران كردوە و پابەندنەبوە، ئەویش لێپرسیەوەی لەگەڵ كراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەڵەبجە لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە مامۆستایانی وانەبێژ لە نزیكەی 50 خوێندنگە بایكۆتیان راگەیاندوە، نزیكەی 10 رۆژیشە ناڕەزاییەكانیان بەردەوامە، تائێستاش لایەنە پەیوەندیدارەكان وەڵامیان نەداونەتەوە.
لە هەولێریش ناڕەزاییەكان بەردەوامە و نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژیش لە هەولێر داوا دەكات مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی رێكارە نوێیەكانی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكەی، سەرجەم ئەو گەشتیارە بیانیانەی دەیانەوێت لەڕێی وشكانی و ئاسمانی و دەریاییەوە، سەردانی ئێران بكەن، دەبێت كارتی كوتانی ڤاكسین و پشكنینی كۆرۆنایان پێبێت.
رونیشیكردووەتەوە، پێویستە لانیكەم 15 رۆژ بەسەر وەرگرتنی دۆزی دووەمی ڤاكسین تێپەڕبووبێت و ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنای گەشتیاریش نێگەتیڤ بێت و زیاتر لە 96 سەعاتی بەسەردا تێپەڕنەبووبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەسانەی داوای ڤیزا دەكەن، دەبێت لە كاتی سەردانیكردنیان بۆ كونسوڵخانەی ئێران، كارتی كوتانی ڤاكسینیان پێبێت و لەكاتی چوونەناو ئێرانیش، پشكنینی پی سی ئاڕ-یان پێبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێم گەیشتۆتە ٣٥٥٥٤١ کەس کەلەو ژمارەیەش ٣٣٣٢٥٧ کەس چاکبوونەتەوەو ٦٢٦٥ کەسی تر گیانیان لەدەستداوە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیەکانی دژی ژنان و خێزان، ئاماری مانگی ئابی ٢٠٢١ی بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە، لە شارەکانی ھەرێم ھەزار و ٦٠٧ سکاڵا تۆمارکراوە، کە زۆرترین سکاڵا لە ھەولێربووە ، ھەروەھا لەو ماوەیەدا ٣ حاڵەتی کوشتن و ٣ خۆکوشتن و ٤ حاڵەتی سوتان و ٩ حاڵەتی دەستدرێژی تۆمارکراوە.
ھەر بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیەکانی دژی ژنان و خێزان ، توندوتیژییەکان بەراوورد بە مانگی تەمموزی رابردوو زیادیان کردوە، لە مانگی تەمموزدا یەک حاڵەتی کوشتن و ٥ خۆکوشتن و ٣ سوتان و ٨٧١ سکاڵا تۆمارکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.هێرش حەیدەر سەرپەرشتیاری تیمی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، ئامارەكانی توشبووانی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە، بەراورد بە دوو هەفتەی رابردووش، توشبووانی كۆرۆنا چەند هێندە زیادیكردوە، بەو هۆیەشەوە نەخۆشخانەكان و تەختی چاودێری چڕ بەرەو پڕبوون دەڕوات. وتیشی، پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و دوور بكەونەوە لە شوێنە قەرەباڵغەكان و ڤاكسینیش وەربگرن.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د.ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ زیاتر پابەندکردنی ھاوڵاتیان بە گشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بڕیاریانداوە لە ماوەی داھاتودا لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگانەدا ئەو کارمەند و پزیشکانەی ھەڵگری کارتی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبن مووچەی پێنادرێت.
‎راشیگەیاندووە، ئەو پێشنیازە بەرز دەکرێتەوە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە بۆئەوەی کاری پێبکرێت بۆ فەرمانگەکانی تری حکومەتی ھەرێم لە سنورەکەیان.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...820821822823824...956