لە كاتی ئۆپراسیۆنی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ بنبڕكردنی تیرۆرستانی داعش لە سنووری خانەقین وكفری و خورماتوو، جەعفەر شێخ مستەفا لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ناوچانەی ئۆپراسیۆنەكەیان تێدا كردووە لە داعش پاككردوەتەوە و هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق تیایدا جێگیر دەبن. وتیشی، هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ سوپای عێراق هەیە و ئەم ئۆپراسیۆنەش دەستپێكی هەماهەنگییەكانە.
لە رێورەسمەكەدا حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێم رۆڵی شانۆكارانی كوردی لە قۆناغە جیاجیاكانی گەلی كورد بەرزنرخاند، هاوكات سەرۆكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان چەند تێبینی و رەخنەیەكی لەبارەی گرنگیی نەدان بە هونەر و شانۆ و شانۆكاران لە هەرێم ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەت و لێپرسراوان كرد و چەند پێشنیارێكی بۆ باشتركردنی هونەر و كاری هونەرمەندان خستەڕوو.
ئاشكراشیدەكات، پەلامارەكانی داعش بەشێكن لە سیاسەتی بەردەوامی گۆڕینی ناوچە دابڕێنراوەكان و ناچاركردنی دانیشتوانەكانی بۆ ئەوەی شوێنەكانیان چۆڵ بكەن.
لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم جەخت كرایەوە لە بەردەوامی پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی بۆ فراوانكردنی هەماهەنگیی بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە دابڕاوەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانی پێشمەرگە، هاوكات ئەنجومەنی وەزیرانی بە كۆی دەنگ، هەر دوو پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان)، كە ئامانج لێی رێكخستنی هەموو بوارە پەروەردەیی و فێركارییەكانە لەسەر بنەمای سەردەمیانە، لەگەڵ پڕۆژە یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبا)، كە ئامانج لێی باشتر رێكخستنەوەی هەیكەلیەتی وەزارەتەیە، پەسەند كرد .
بڕیارە سبەینێ ڕووفاتی ٤١ ئێزدی لە بەغدادەوە بە فڕۆکە بھێنرێنەوە بۆ موسڵ و دواتریش دەبرێنەوە بۆ شەنگال و لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا لەسەر شێوازی ئایینی ئێزدییەکان لە گوندی کۆچۆ بە خاک دەسپێردرێن و بۆ ماوەی سێ ڕۆژیش پرسەیان بۆ دادەنرێت.
مانگی شوباتی ئەمساڵ ئەمساڵ ڕووفاتی ١٠٤ ئێزدی کە لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شەنگال دەرھێندران و دوای پشکنین ھێنرانەوە بۆ شەنگال و بە خاک سپێردران.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، ھەر خاوەن گەراجێکی ئوتومبێل پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ھێزەکانیان دەستی بەسەر ئەو کەرەستە و ئامێرانەیدا گرتووە کە دەستگیرکراوەکان لە ئەنجامدانی تاوانەکانیاندا بەکاریان ھێناوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەکردنیشدا تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە تاوانی تریشیان ئەنجامداوە وەک دزیکردن و بڕینی دوکان و ماڵی ھاوڵاتیان.
سەرۆک مام جەلال لە کتێبەکەیدا کورتەیەکی دەربارەی گەلی کورد و بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد و شۆڕشی نیشتیمانی ڕزگاریخوازی کورد و چەندین تەوەری دیکەی گرنگی باس کردووە.
گروپی ڕاوێژ لە فێرخوازانی ناڕازی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنورەکانی سلێمانی، ھەڵەبجە، ھەولێر، دھۆک لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان کردووە بەوەی ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەکە وەک خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی، ڕاپەڕین، ھەڵەبجە و ھەولێر.
بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کردووە بە مەبەستی داواکردنی مافە ڕەواکانیان بە شێوەیەکی ئاشتیانە وە ڕایدەگەیەنین ھەرکارێکی ناشارستانی کرابێت گوزارشت لە خوێندکاران ناکات دوورن لێی، ئەوەشیان خستوەتەڕوو، خۆپیشاندانەکانیان ئەنجامی ھەبووە و لەبەر ڕۆشنایی ڕاوێژ بە شارەزایان بڕیاریانداوە تا سەری ساڵی نوێ و چاوەڕوانی ئەو بەڵێنانە بن کە پێیان دراوە.
بڕیارە وەفدی وەزارەتی پێشمەرگە دوو کۆبوونەوەی جیا لەگەڵ ھەواڵگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و ھەواڵگری بەرگری عێراق لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان ئەنجام بدات.
لە کۆبوونەوەیەکی تریشدا، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمینداری گشتی وەزارەتی بەرگری وەزارەتی گفتوگۆ دەکەن لە بارەی ڕەوشی ئێستای ناوچەکە و مەترسیەکانی تیرۆریستان، ھەنگاوەکان لە بارەی چارەکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە، بۆ بەیەکەوە ڕۆڵ بینین لە ڕاوەدوونان و تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش.
کۆبوونەوەکانی نێوان پێشمەرگە و بەرگری بەردەوامی ھەیە و ھەردوولا بە ئامانجی بنبڕکردنی تیرۆریستان و پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی ھەیە، لە گفتوگۆدان، ھاوکات تاوتوێکردن و بە کردەیی کردنی ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەشی نێوان پێشمەرگە سوپا لە ئەولەویەتی گفتوگۆکاندایە.