نێچیرڤان سەرۆکی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەماندا باسی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و پێشھاتەکانی ناوچەکەمان کرد و جەختمان لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا کردەوە.
وتیشی، ھیوادارین ئەنجامەکانی کۆنگرەکەی بەغداد ببێتە مایەی سەقامگیری ناوچەکە و سەرۆک ماکرۆن رۆڵی گرنگی ھەبووە لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغداد.
راشیگەیاند، پێویستمان بەیارمەتییە بۆ سەقامگیری و چاکسازی و پێکەوەژیان و کۆمپانیاکانی فەڕەنسا دەتوانن رۆڵیان ھەبێت لە وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساش رایگەیاند، گەلی فەڕەنسا ھاوسۆز و پشتیوانی گەلی کوردە و ھەرێم پشتیوانێکی باش بووە بۆ ئاوارەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، فەرەنسا ھاوکاری دەگەیەنێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لە ھەڵەبجە و پێویستیشە ھاوکاری و پشتیوانی بۆوارەکان زیاتر بکرێت.
سەرۆکئ فەرەنسا راشیگەیاند، پێویستە متمانە بۆ کەمایەتییەکان بگەڕێنرێتەوە و لە رۆژئاڤاش لە ھێزە کوردییەکان دەمێنینەوە و لەگەڵ ئەوەداین ئاشتییەکی ھەرێمی لەناوچەکەدا بەدی بێت
ساڵی داھاتوو لە فەڕەنسا ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکرێت و دوای کۆتایی ھاتنی کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی سۆسیالستی فەڕەنساش، سکرتێری پارتەکە رایگەیاند، "ئان دینالۆگۆ" سەرۆکی شارەوانی پاریس تاکە کاندیدی پارتەکەیانە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار و ھەموو ھەوڵێک بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە دەدەن.
ئێمە لە سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی سلێمانی ئەو ھەواڵە ناڕاستە رەتدەکەینەوە و داوا لە ھاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین وشیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو چەواشەکارییانە بکەن و ھەواڵ لە سەرچاوەی راست و روون و ناسراو وەربگرن.
لەگەڵ رێزدا
سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی
٢٠٢١/٨/٢٩
"نادر ڕۆستی" وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، وشکەساڵی کاریگەری زۆری لەسەر کەرتی گەشتیاری دروستکردووە، چونکە زۆربەی شوێنە گەشتیارییەکانی نزیک ڕووبار و تاڤگەکان و ئەو شوێنانەی سەرچاوەی ئاوییان ھەیە، وشک بوون.
وتیشی، ئەگەر وشکەساڵی بەردەوام بێت، ڕەنگە لە ھەندێک شوێن پڕۆسەی گەشتکردن و بەڕێوەبردنی شوێنە گەشتیارییەکان بە تەواوی ڕابوەستێت.
جەختیشی کردەوە، وشکەساڵی پلانەکانی کەرتی گەشتیاری بۆ فراوانکردنی ئەو کەرتە ڕادەگرێت، چونکە حکومەت لە بری ئەوەی سەرقاڵی پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری بێت، بە پێچەوانەوە سەرقاڵی پلانی تر دەبێت بۆ ڕێگرتن لە وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشە گەورەکە.
تەندروستی کەرکوک ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە کەرکوک لە ڕێگەی ٧٠ ناوەند لە شارەکە بەڕێوەدەچێت، لە ئێستاشدا ڕۆژانە زیاتر لە ٦ ھەزار کەس ڤاکسین وەردەگرن.
بە پێی ئامارەکانی تەندروستیش، تا ئێستا زیاتر لە ٦٥ ھەزار کەس لە کەرکوک تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش نزیکەی ٦٠ ھەزار تووشبوویان چاکبوونەتەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومی یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆبووەوە و ئاماژەی بە گرنگی خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرد و جەختیکردەوە خواستەکانی ھاوڵاتیان بە یەکێتی و گۆڕان دێنەدی، بۆیە دەبێت پێکەوە کار بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی.
وتیشی، بەشێکی زۆری گرفت و کەموکوڕییەکانی ھەرێمی کوردستان، چارەسەرکردنیان لە بەغدایە، بە تایبەتی پرسی بودجە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران.
قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی گرنگدان و ئەم ھاوپەیمانییەش دواین خەون و ڕوئیای خوالێخۆشبووان مام جەلال و کاک نەوشیروانە، بۆیە دەبێت ھەمووان ھەوڵی سەرخستنی بدەن و ئەو خەونە گەورەیەش بەدی بھێنین.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی پێشووی لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی کوردستان کرا و بڕیاردرا دەزگا و ئۆرگانەکانی یەکێتی و گۆڕان ئاشنا بکرێن بە ڕاسپاردە و بڕیارەکانی لیژنەکە بۆ ئەوەی لە ھەر بازنەیەکی ھەڵبژاردندا ئامادەکاری تەواو بکرێت، پەیام و دروشمی سەرەکی ھاوپەیمانی کوردستانیش پەسەندکرا و ڕۆژی سازدانی مەراسیمی ناساندنی کاندیدەکانی دیاریکرد.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە کە دەبێت بەرنامە و پلانی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕوون بکرێتەوە و ئامانج لێی بەدەستھێنانی مافەکانیانە، کە ئەو ھاوپەیمانییە دەتوانێت ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ لە بەغداد و بە یەک دەنگ داوای ئەو مافانە بکات تا لە سایەیدا ژیان و گوزەرانی خەڵک باشتر بکرێت.
بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممەوە دانیشتنەکان دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە لە وەرزی نوێی یاساداناندا خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە و پێشنیازە یاسایەک بکرێت و ژمارەیەک یاساش دەربکرێن.
بە پێی بەدواداچونی کوردسات نیوز، لە ماوەی مانگێکی پشووی پەرلەماندا لیژنەکان ١٩ کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.
لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا پشووی یاسادانان لە ٣١ی تەمموز، پەرلەمانی کوردستان ٨ بڕیار و ٩ یاسا و ١٢ فەرمانی دەرکردووە، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ٢٣ پێشنیاز و پڕۆژەیاساش کردووە و خوێندنەوەی دووەمیشی بۆ ٩ پێشنیاز و پڕۆژەیاسا ئەنجامداوە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ سەعاتی ڕابردووی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە ٧٠٤ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا، ٢١٢٣ توشبووش چاکبونەتەوە، ١٨کەسی تریش بە ڤایرۆسکە گیانیان لە دەستدا.
سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە ھەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە ھیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەھیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە ھەیە، بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە، بەداخەوە ھەندێک کەس ئەم بانگەشەیە دەکەن کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی ھەڵبژاردن بەکاری دەھێنن .
وەزارەتی پەروەردە
٢٨ی٨ ی٢٠٢١
قوباد تاڵەبانی بە یاوەری شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبۆوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئامادەکارییەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ی ئابی ٢٠٢١لە ھۆڵی دادە ھێرۆ لە مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی باسی لە ئامادەکارییەکانی ھاوپەیمانی کوردستان کرد بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن و جەختی کردەوە دەبێت تیمەکانی یەکێتی و گۆڕان ھەماھەنگی تەواو لەنێوانیاندا ھەبێت و پێکەوە لە ھەموو بازنەکان کار بکەن بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، سەرکەوتنی ھاوپەیمانی کوردستان سەرکەوتنی ئیرادەی چارەسەری کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدایە، بۆیە پێویستە سەرکردایەتی و کادرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ھەموو توانایانەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئامادەکارییەکانی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی خستەڕوو لەڕووی دابەشکردنی ئەرک و کارەکان و ھەماھەنگی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، لەوبارەیەوە جەختیکردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی ھەڵمەتی بانگەشەی ھاوپەیمانی کوردستان ھەموو تیمەکان دەبێت بەپێی ئەو بەرنامە و پلانەی بۆیان دیاری کراوە بەشێوەیەکی رێکخراو ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەڕێوەبەرن لەپێناو سەرپێ خستنی پلانی ھاوپەیمانی کوردستان و ناساندن و سەرکەوتنی کاندیدەکانی.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد وتیشی، بەجۆش و خرۆشەوە بانگەشەی ھەڵبژاردن بەڕێوەدەبەین و پێکەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەست لەناو دەست دەبین بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان و پاراستنی ھێمنی و ئارامی شاری سلێمانی، تا ئەم ھەڵبژاردنە بکەینە مەشخەڵی سەرکەوتنی ھاوپەیمانی کوردستان کەبەرھەمی ئەم رێککەوتنەی یەکێتی و گۆڕانیش رۆحی ھەردوو ڕابەری کۆچکردوومان سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروان، شاد بکات.
دواتر ئامادەبووان سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو و جەختیشیان کردەوە کە ھاوپەیمانی کوردستان لە بەغدا ھۆکارێک دەبێت بۆ بەدیھێنانی مافی رەوای گەلی کوردستان.
لەدیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەبوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی وەرزش و لاوان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی ھاوبەش کە خزمەت بە بەھێزکردنی ژێرخانی وەرزشی و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و لاوان بکات لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری نێوان ھەردوولا کرایەوە لەھەموو ئەو بوارانەی کە خزمەتی زیاتری لاوان و وەرزش و بەرەوپێشچوونی دەکات.
بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی و ھاوکاری یەکێتی بۆ ھەر پرۆژە و بەرنامەیەک دووپاتکردەوە کە خزمەت بەو توێژە گرنگ و کاریگەرەی کۆمەڵگا بکات و ھەر ھەوڵێکیش کە مەبەست لێی پێشخستنی کەرتی وەرزش بێت.
سەید کەمال حسێنی رایگەیاند، لەئێستادا رۆژانە ١٠٠ بۆ ١٥٠ بارھەڵگر لە سنوری باشماخەوە ھاتووچۆ دەکەن کە زۆربەی بارەکانیان کاشی، سەوزەمەنی، کاھوو، کەلەرم، سیر، پستە و خۆراکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەراورد بە ساڵانی پێشوو رێژەی ھەناردەکردنی کاڵا لە دەروازەی باشماخەوە کەمیکردووە و ھۆکارەکەشی بۆ کۆرۆنا، داخستنی سنوورەکان، کەمی گۆڕەپانی بەتاڵکردن و بارکردنی کاڵا و پچڕانی کارەبا لە دەروازەکە دەگەڕێتەوە.
وتیشی، بۆ پەرەپێدانی پڕۆسەی ھەناردەکردنی کاڵا لە سنوری باشماخ، پێویستە رێکخراوی گواستنەوە و رێگاوبانی پارێزگای سنە سەرنجی زیاتر بخاتە سەر ژێرخانەکان.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سنە راشیگەیاند، جیاوازی نرخی دراوی ئێران لەگەڵ دیناری عێراقی، کاریگەری بەرچاوی لە دابەزینی ئاستی ھاوردە و ھەناردەکردنی کاڵا لە سنورەکان ھەبووە.
سەرۆکی ئەنجومەنەکە رایگەیاند, سی و چوار ھەزار خێزان ژیانیان لەسەر ئەو ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتایانەیەو چاویان لە چارەسەرە.
سەباح حەبیب کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند خەباتی دەستوری دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ و ئاساییکردنەوەی رەوشی ناوچە جێناکۆکەکان.
بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی و پیاوماقوڵانی عەشرەتی نەوڕۆڵی کۆبۆوەو لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان جەختی لە سیاسەتێکی ھاوبەش و نیشتمانی کردەوە لەبەغداد لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد و رایگەیاند، ھەمووان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان دەکەن.
روونیشیکردەوە یەکێتی پشتیوان بە خەڵک و دڵسۆزانی رێبازی مام بە سیاسەتێکی نوێ درێژە بە خزمەتەکانی دەدات و لەسەر ھەموو ئاستەکان خزمەتکار دەبێت و کار بۆ بووژاندنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن.
لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتیش، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ھەموو ئەو گۆڕانکارییانەی لەماوەی رابردوودا کردوویانە لەپێناو پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و پاراستنی رێبازەکەی مام بووە. نایانەوێت یەکێتی بۆ بەرژەوەندی و کاری تایبەت بەکاربھێنرێت و لە ھیچ کەسێکیش قبوڵ ناکەین کاری لەو شێوەیە بکات.