عیماد فەیروز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە ھەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرکەوتووانی چەکی کیمیمایی پێکھێنراوە، لە ماوەی رابردووشدا توانیویەتی ٣٠٠ کەس ببینێت، بڕیارە لەو ژمارەیەش ٥٣ کەسیان رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن. 


وتیشی، ١٨ کەس لەوانە کارتی وەرگرتنی ڤاکسینیان ھەیە و پشکنینی کۆرۆنایان کردووە و رەوانەی ئێران دەکرێن.


لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاییبارانی ھەڵەبجەش رایگەیاند، نابێت بەرکەواتنی چەکی کیمیایی دەرخستەیان بۆ بکرێت، پێویستە بودجەیەک لەبەردەستدابێت بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان و نەگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندوستی.