دوای ئەوەی دیوانی چاودێری دارایی ڕاپۆرتێکی لەسەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوکردەوە لە بارەی ناڕونی لە بارەی بودجەی تەرخانکراو و ھاوکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە  بۆچوونی ئەوانیان وەرنەگرتووە.


دەشڵێت، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکن بە مەبەستی خستنەڕووی بەڵگەکان بۆ وەڵامدانەوەی سەرجەم ئەو بڕگانەی لە ڕاپۆرتەکەی چاودێری داراییدا ھاتووە.