لە ڕووداوەکەی کەناڵی ئینگلیز ٨ ھاوڵاتی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین گیانیان لە دەستداوە
کوردسات نیوز
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
بەکر عەلی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چاوەڕوانن لە ڕێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵخانەی فەڕەنسا تەرمی کۆچبەرە کوردەکان بگاتەوە کوردستان.
وتیشی، بەھۆی بێکاری و گوێنەگرتن لە ھاوڵاتیان وای کردووە گەنجان کۆچ بکەن و خۆیان بخەنە دەست قەدەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکومەتی ھەرێم پلانێکی باشی ھەبێت بۆ ئەوەی گەنجان چیتر نەبنە خۆراکی دەریای ئیجە وڕێگەکانی بێلاروس.



