راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ھەڵسەنگاندن و تاوتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییەکی یاسایی، سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان لێژنەی کاروباری یاسایی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ماددە و بڕگەکانی پێشنیازەیاساکە تاووتوێ کرا بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لیژنەکە و ئاڕاستەکردنی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆئەوەی بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان تا خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
لە ماوەی رابردوودا لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێم چەندین رووداوی تەقەکردن و کوشتن و خۆکوشتن بەھۆی ھەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و کەلێن لە یاسای چەک روویاندا، پەرلەمانی کوردستان دەیەوێت لە رێگەی ھەموارکردنەوەی یاساکە سنورێک بۆ ئەو حاڵەتانە دابنێت.