لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەدواداچوونی رەوشی کارەبا لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای ھەرێم کۆبونەوە و لە وەڵامی پرسیارەکانی لیژنەکە وەزیری کارەبا رایگەیاند، ژێرخانی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێم بە ١٣ وێستگەی بەرھەمھێنانەوە ٦ ھەزار و ٩٠٠ مێگاواتە بەڵام نەبوونی سوتەمەنی و گرفتی دارایی رێگرە لەبەردەم بەگەڕخستنی چەندین یەکەی وێستگەکانی بەرھەمھێنان، ھەر بۆسە لە ئێستادا رۆژانە تەنھا ٣ ھەزار ٥٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم دێت. وەزیری کارەبا دەڵێت بە تێکڕا رۆژانە ١٣ سەعات کارەبا دەدرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ھاوڵاتیانی ھەرێم پێویستیان بە ٦ ھەزار مێگاوات کارەبایە، ئەگەر وەزارەتی کارەبا سوتەمەنی و گرفتی دارایی چارەسەر بکات دەتوانێت رۆژانە ٢٤ سەعات کارەبا بە ھاوڵاتیان بدات.