قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ھەولێر پێشوازیکرد لە سڤین موسلەر کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا بەوەکالەت، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و قۆناغەکانی چاکسازی حکومەتی ھەرێم کرا، قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی پەلەکردن لەپێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ عێراق. لەتەوەرێکی تردا تاوتوێی ئەو ھەوڵانە کرا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چاکسازی ئەنجامی دەدات لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی وتی، سود لەئەزموون و ھەماھەنگییەکانی ئەڵمانیا دەبینین بۆیەستایشی کردن و داوای بەردەوامیدانی کرد.