"کەریم عەلی" سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، لیژنەیەکی  ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  لەگەڵ ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم کۆبوونەوە و وەزیر پێی راگەیاندوون، ئەو بڕە پارەی مانگانە بۆ سزای نەبەستنی پێوەری ئاوی ماڵان لە ھاوڵاتیان وەردەگیرێت لە ماوەیەکی نزیکدا پێداچوونەوەی بۆ دەکەن و بڕیارێکی نوێی لەبارەوە دەدرێت کە جێگای دڵخۆشی ھاوڵاتیان بێت.

سەبارەت بە قەرزی ئاوی ماڵان وەزیری شارەوانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە داھاتوودا ھاوشێوەی وەزارەتی کارەبا ڕێنمایەک بۆ ھەموو ھاوبەشانی ئاو دەردەکەن کە لە کاتی گەڕاندنەوەی قەرزی ئاودا بە ڕێژەیەک لەو قەرزانە خۆش دەبن.