وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامی لێدوانە زبرەکانی وتەبێژی پارتی دەداتەوە
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
وتەبێژی یەکێتیی ئاماژەی بەوەشدا "پۆستی سەرۆک کۆمار لە عیراقی دوای ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆر، ئیستحقاقی کورد و یەکێتیی بووە و جارێکی تریش پێداگری لێدەکەینەوە، جا بە یەکڕیزی یان بە بژاردەی ھەڵبژاردن و دیموکراسیش بێت کە ھەردووکی تاقیکراوەتەوە"
وتیشی "ئێمە وەک یەکێتی پێمان ئاساییە، ھەڵسەنگاندن بۆ ئەدای بەرپرسیارێتییە گشتییەکانی عیراق و کوردستان بکرێت، چونکە ئەگەر ئەم ھەڵسەنگاندنە ببێتە نەریت لە وڵاتەکەماندا پۆستی سەرۆک کۆماری یەکێتی لە خولە جیاجیاکاندا بە سەربەرزی لێی دەردەچێت و خێر و بێری بۆ کورد ڕوونە، ئەوە پۆستی لایەنەکانی ترە لە بەغداد و ھەرێم ڕەنگە قەرزار بار ببێتەوە".


