لەو مەراسیمەدا، ستافی درامای (باران) ناسێنران کە لە نوسینی کامەران نوری گوڵاڵە و دەرھێنانی ئاکۆ عەزیز میرزایە و دەزگای میدیایی کوردسات بە ھاوبەشی ھەردوو کۆمپانیای کوردڤیژن و گڵۆب بەرھەم دەھێنرێت و لە ٣١ زنجیرە پێکدێت.


شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، لە نزیکەوە دەستخۆشی لە ستافی دراماکە کرد و بە ھەوڵێکی گرنگی لە قەڵەم دا بۆ دەوڵەمەندکردنی بواری بەرھەمھێنانی دراما و تەلەفزیۆنی کوردی.


وتیشی، پشتیوانی ھەر ھەوڵێک دەبم لەو بوارەدا، دڵنیاشم ھێندە ئەکتەر و ھونەرمەندی بە توانا و دەزگای میدیایی پێشکەوتوومان ھەیە کە بتوانێت بەرھەمی ناوازە پێشکەش بە بینەری کورد بکات کە تێیدا ڕەچاوی کلتور و پێودانگەکانی خێزان و کۆمەڵی کوردەواری بکات و ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕێت لەسەر تاکی کورد.