کەشناسی ھەرێم پێشبینییەکانی بۆ سبەی راگەیاند
کوردسات نیوز
٣١ی ئازاری ٢٠٢٢
بەشی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە پارێزگای ھەولێر ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی ھەندێ پەڵە ھەور و سبەی ھەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١٦ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ٢٧ پلەی سیلیزی .
پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پێج شەممە ئاسمان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١٤ پلەی سیلیزی بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ٢٧ پلەی سیلیزی دەبێت.
لە پارێزگای دھۆکیش ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی ھەندێک پەڵە ھەور و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١٤ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ٢٦ پلەی سیلیزی .
لە پارێزگای ھەڵەبجەش، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت و سبەی ھەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١٣ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ٢٧ پلەی سیلیزی دەبێت.
پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ ھەبوونی تۆزێکی سووک ، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١٨ پلەی سیلیزی وبەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ٣١ پلەی سیلیزی دەبێت.