ھاووڵاتیان دەتوانن بە کارتی ڤاکسین و بەبێ پشکنینی کۆرۆنا بچنە دەرەوەی ھەرێم
کوردسات نیوز
١ی نیسانی ٢٠٢٢
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ھەرێم بڕیاریداوە لە ١ی نیسانی ٢٠٢٢وە گەشتیاران و ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێم و کەسانی بیانی، تەنھا بە بەڵگەنامەی وەرگرتنی یەک ژەمی ڤاکسینی "جۆنسون ئاند جۆنسون" یان دوو ژەم لە جۆرەکانی تری ڤاکسینی کۆرۆنا، دەتوانن لە دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانییەوە ھاتووچۆ بکەن، بەبێ ئەوەی پشکنینی کۆرۆنا بکەن.
راشیگەیاندووە، ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە پێویستە پشکنینی کۆرۆنایان پێ بێت کە ماوەی ٧٢ سەعات بەسەر ئەنجامەکەیدا تێپەڕ نەبووبێت.
"ئەحمەد ھۆشیار" بەڕێوەبەرەی فڕۆکەخانەی ھەولێریش رایگەیاند، ئەو کەسانەی دەچنە دەرەوەی وڵات، دەبێت رێنمایی لە بارەی ئەو وڵاتەی بۆی دەچن وەربگرن بۆ ئەوەی بزانن لەوێ داوای چییان لێدەکرێت، چونکە رێنماییەکان لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە.