لیژنەی بینینی مانگـ بڕیار لەسەر یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات
کوردسات نیوز
٣١ی ئازاری ٢٠٢٢
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی سبەی ھەینی ١ی ٤ی ٢٠٢٢ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەت، بەھەماھەنگی لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
راشیگەیاندووە، بەپێی بەڵگەی شەرعی پێویست، بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن .