کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١٧ی نیسانی ٢٠٢٢
بەرێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەک شەممە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و کەرکوک ئاسمان ساماڵ دەبێت.
کەشناسی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دوو شەممە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و کەرکوک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک.
بەپێی ئەو پیشبینیانەی کەشناسی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.



