لیژنەی دەستپاکی: چاودێری دارایی لە ئامادەکردنی راپۆرتەکەیدا ورد نەبووە
١٧ی نیسانی ٢٠٢٢
تیمێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی سلێمانیان کرد و لەگەڵ د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەکە، د.سەباح نەسرەدین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تیمەکەی چاودێری دارایی لە راپۆرتەکەیان ورد نەبوون و تایتڵی شتەکانیان وەرگرتووە .
ھاوکات ھەڵکەوت ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، رایگەیاند، بابەتەکان وەک ئەوە نەبوون کە لە راپۆرتەکەی چاودێری دارایی ھەبوون، بەڵام ٩٠%ی وەڵامەکانی تەندروستیی سلێمانی و روونکردنەوەکانی واقعی بوون .
.