کارگەی ئاسنی ماستەرستیل لە سلێمانی داخرا
کوردسات نیوز
١٧ی نیسانی ٢٠٢٢
شیرین حەمەساڵح سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی کرێکار لە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەو کارگەیەدا ھیچ مەرجێکی سەلامەتی کرێکار و مەرجە تەندروستییەکان پەیڕەو نەکراوە، بەتایبەت بنکەی تەندروستی و ئەمبۆڵانس و ئامێری سۆنەری مواد کە مادە تەقەمەنییەکان ئاشکرا دەکات لەناو کارگەکەدا نەبووە.
وتیشی، بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئەو کارگەیە داخراوە تا ئەوکاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەکان دەبێت و خاوەنەکەیشی روبەرووی یاسا دەکرێتەوە.
ھەفتەی رابردوو تەقینەوەیەک لەناو کارگەی ماستەرستیل رویداو بەھۆیەوە ١٣ کرێکاری کارگەکە بریندار بوون و دوای چەند رۆژێکیش یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.