بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھێزەکانیان لە ناحیەی حاجیاوا سەعات ٤:٠٠ی بەرەبەیانی دوو کەسیان لەناو ھۆڵی مەڕ و ماڵات دەستگیر کرد کە سەرقاڵی دزینی ئالیک و گەنم و عەلەفی خاوەن ئاژەڵێک بوون، ھەروەھا دەستگیرا بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەی لە تاوانەکەدا بەکاریانھێناوە.

روونیشیکردەوە، ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکراون، لەدایکبووی ١٩٨٨ و ١٩٨٠ن، لەکاتی لێکۆڵینەوە دانیانناوە بە تاوانەکەیاندا و چەندین تاوانی تریشیان ئاشکرا کرد کە لە ماوەی رابردوودا ئەنجامیان داوە. لە ئێستادا ھەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی ٤٤٣ ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.