سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی سەردانی دەزگای میدیایی کوردسات دەکات
کوردسات نیوز
٩ی ئایاری ٢٠٢٢
کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ مەھدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی سەردانی بەشە جیاوازییەکانی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد و لەگەڵ دێرین لەتیف بەڕێوبەری ئەو دەزگایە کۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەردوولا باسیان لە رێگەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ھاوکارییە میدیایی، رۆشنبیری و ھونەرییەکانی نێوان میدیاکانی ئێران و کوردسات کرد و بیروڕایان لەو بارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرد.



