دوای تۆماکردنی یەکەمین حاڵەتی گیان لە دەستدان بە تای خوێنبەروون لە کەرکوک، ھەڵمەتی تەندروستی بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە دەستیپێکردووە و لە کەرکوکەوە ئاژەڵ بۆ پارێزگاکانی تر نانێردرێت و بە پێچەوانەوەشەوە ئاژەڵ رەوانەی شارەکە ناکرێت، ھەر لەو چوارچێوەیەدا تیمێکی ڤێتەرنەری مەڕ و ماڵات و تەویلەکانیان بە دژە بەکتریا و ڤایرۆس پاکژدەکەنەوە.