قوباد تاڵەبانی: ئامارەکانی تالاسیمیا ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە
کوردسات نیوز
٨ی ئایاری ٢٠٢٢
قوباد تاڵەبانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامارەکانی تالاسیمیا بە تایبەت لە سلێمانی، لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٦ کەمیکردووە، ئەوەش بە ھەوڵی پزیشکان و ھۆشیاربوونەوەی ھاووڵاتیان لە نەخۆشییەکە، وتیشی، ئەمساڵ تەنھا ٢ بۆ ٣ حاڵەتی تالاسیمیا تۆمارکراوە و تاکو ھۆشیاری ھاووڵاتیانیش لە تالاسیمیا زیاتر بێت، ئامارەکانی نەخۆشیەکە کەمتر دەبنەوە.



