پڕۆژەی پێوەرەکانی بونیادنانی تواناسازی و دامەزراندنی ئەکادیمیای ئەندازیاران جێبەجێ دەکرێت
٩ی ئایاری ٢٠٢٢
٩ی ئایاری ٢٠٢٢
لە چوارچێوەی هۆشدارییەکاندا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران شکستهێنانی ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە بەرانبەر تاران و گەرووی هورمز دەخاتە ڕوو.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکی نوێدا هێرشی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی واشنتۆن و هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکە و رایگەیاند، کە ئەمریکا نەیتوانیوە ئامانجە سەرەکییەکانی لەم جەنگەدا بپێکێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەکردەوە، واشنتۆن هەم لە جەنگی سەربازی و هەم لە پڕۆژەی "گۆڕینی دەسەڵات" لە تاران شکستی هێناوە.
عراقچی ئاماژەی بەوەکرد، گەرووی هورمز بووەتە "شکستێکی تر بۆ دوژمن" و ئێستا تاران تاوتوێی پلانەکان دەکات بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی گەرووەکە لە قۆناغی دوای جەنگ.
عراقچی وڵاتانی دراوسێی تۆمەتبار کرد بەوەی هاوکاریی ئەمریکایان کردووە لە دژی ئێران و تەنانەت ئامادە نەبوون ئیدانەی هێرشەکانیش بکەن، هۆشداریشی پێدان کە گوێڕایەڵی نەکردنیان بۆ هۆشدارییەکانی تاران، ئەوانی گەیاندووەتە ئەم ڕەوشە نەخوازراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد، لە ئەمریکا دووربکەنەوە، چونکە بە وتەی ئەو، بەڵگەی تەواو لەبەر دەستە کە ئەو وڵاتانە لە جەنگی دژی ئێراندا هاوکاریی واشنتۆنیان کردووە.
ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی ناوچەکە و دەڵێت؛ لە ئەگەری هەر هێرشێک ژێرخانی ئابوری وزەی ئەو وڵاتانە دەکاتە ئامانج.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە نوێترین لێدوانیدا هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێ کرد و ڕایگەیاند، واشنتن بە هاوکاریی یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە پلان بۆ داگیرکردنی یەکێک لە دوورگەکانی ئێران دادەنێت.
قالیباف جەختی لەوە کردەوە، کە وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری خاکەکەی نابێت و هۆشداریی دا کە ئەگەر هەر هەوڵێکی لەو شێوەیە بدرێت، ئێران ڕاستەوخۆ ژێرخانی ئەو وڵاتە ناوچەییە دەکاتە ئامانج کە هاوکاریی ئەمریکای کردووە.
لەپێناو پاراستنی سەلامەتی لە کاتی گۆڕانی خێرای رەوشی کەشوهەوا، داوا دەکرێت شۆفێران رێگای ناوچە شاخاوییەکان بەکارنەهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، پاڵپشت بە راپۆرتی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئاگادارییەکی گرنگی سەبارەت بە گۆڕانکارییە خێراکانی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی، هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری گۆڕانکارییەکی خێرای کەشوهەوا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەری بارینی لێزمەبارانی چڕ و بەخوڕ، تەرزە و هەورەبروسکە لە چەندین ناوچە هەیە، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی باران.
هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات بۆ پاراستنی سەلامەتییان، لەم سێ رۆژەدا خۆیان بەدوور بگرن لە شۆفێریکردن لە رێگاوبانەکانی دەرەوەی شار و ناوچە شاخاوییەکان و سەیرانگاکان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە، کە لەم وەرزەدا ئەگەری گۆڕانکاری بەپەلە لە کەشوهەوادا زۆرە، بۆیە پێویستە هاونیشتمانیان بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسی شۆفێری و گەشت و سەیران بکەن.
هاوکات راگەیاندنەکانی هاتوچۆ لە سەرجەم پارێزگاکان بەردەوام دەبن لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ڕێنماییە پێویستەکان بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.