سامان لەتیف لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە ستۆدیۆی ٨ی کوردسات نیوز رایگەیاند، گرفتی کەمی دەرمان لە سلێمانی تازە نییە، بەڵام لەمساڵدا زۆر بە زەقی سەریھەڵداوە بەھۆی خەرجنەکردنی پارەی کۆمپانیاکان و ئەوانیش ئامادەنین بڕی دەرمان وەکو پێشتر بۆ نەخۆشخانەکان دابین بکەن.

وتیشی، لەگەڵ سەرھەڵدان ئەم کێشەیە ئاگاداری ھەموو لایەکمان کردەوە و ھەر لە سەرەتاوە یەکێتی ھاوکارییەکی باشی تەندروستی سلێمانی کردووە و ئەمڕۆش لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەرمانی پێویست بۆ گەنجەکان و سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی دابیکرا.

سامان لەتیف راشیگەیاند، جۆری دەرمانەکان سەرجەمیان لەسەر داواکاری ئێمە و بەپێی پێویستی نەخۆشخانەکان دابینکراون و ئەمەش ھاوکاریان دەبێت بۆ چارسەری کێشەی دەرمان خزمەتکردنی ھاوڵاتیان لە نەخۆشخانەکان.