ئەمڕۆ ٢٥٠ عومرەکار لە سعودیەوە دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان
کوردسات نیوز
٨ی ئایاری ٢٠٢٢
"شێخ نیاز نەقشبەندی" بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوو ھەزار و ٨٠ عومرەکاری ھەرێم لە مەککە ماونەتەوە، ھەزار و ٥٠٠ عومرەکاریان لە ڕێگەی ھێڵی ئاسمانی عێراقەوە رۆشتوون و دەگەڕێنەوە، ٥٨٠ عومرەکاری دیکەشیان لە ڕێگەی ھێڵی فڕۆکەوانی فڵای بەغدادوە دەگەڕێنەوە.
راشیگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ١٧٠ عومرەکاری دھۆک و ٨٠ی ھەولێر بگەڕێنەوە و سبەینیش ٢٥٠ عومرەکاری سلێمانی و ٨٠ی ھەولێر دەگەڕێنەوە. روونیشیکردەوە، تاوەکو کۆتایی ئەم ھەفتەیە سەرجەم عومرەکارانی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە.



