داواشی کرد، مووچە بێ دواکەوتن، ھەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت، ئەو مووچانەشی پاشەکەوت یان بڕدراون، بخرێنە سەر ھەژماری مامۆستایان.
یەکێتیی مامۆستایان داواش دەکات، پلە بەرزکردنەوەی سەرجەم مامۆستایان دەستپێبکاتەوە و دەست بە دابەشکردنی زەویی نیشتەجێبوون بکرێتەوە و کێشەی مامۆستایان وانەبێژ، بە گرێبەست یان دامەزراندنیان چارەسەر بکرێت، داواش دەکات، یاسایەکی خانەنشینی بۆ مامۆستایان دەربکرێت و لە ناوچە جێناکۆکەکانیش گرنگی بە خوێندنی کوردی بدرێت.
ئەو ڕاگەیاندراوەکەی یەکێتیی مامۆستایان لە کاتێکدایە، ١٥ی ئایاری ئەمساڵ، ٦٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان تێدەپەڕێت.
"شۆڕش ئیسماعیل" وتەبیژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای دەمەقاڵێ لە نێوان دوو کەس لەناو بازاڕی سەنگەسەر دروستبوو، دواتر لایەنی یەکەم تەقەی لە لایەنی دووەم کرد و بە سەختی برینداری کرد، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسی پشدەر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کرد، بەھۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا. وتیشی، بریندارەکە بەھۆی سەختی برینەکەی بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.
سەبارەت بە ھۆکاری ڕووداوەکە وتەبیژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان ھۆکاری ڕووداوەکە ڕادەگەیەنن.
ئیدارەی کەرکوک بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی کەرکوک - لەیلان ھەوڵی ڕووخاندنی خانوو و دوکانەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەدات، بەڵام دانیشتوانی ناوچەکە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و خێوەتیان لە ناوەندی گەڕەکی پەنجا عەلی ھەڵدا .
دەشڵێن، ئەوان دژی پڕۆژە نین، بەڵام داواکارین پانی ڕێگەکە لە ٣٠ مەترەوە بکرێتە ٢٠ مەتر.
وتەبێژی حکومەت ڕاشیگەیاند، ئاشکرایە بە پێی دەستووری عێراق، سامانی گشتی موڵکی ھەموو خەڵکی عێراقە و تەنھا موڵکی کۆمپانیایەک نییە. کۆمپانیای نەوتی باکوور چەندین ساڵە بەبێ ھەبوونی یاسای نەوت و غاز، کار دەکات و دەستوور پێشێل دەکات. ئەگەر کۆمپانیای نەوتی باکوور، لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە، با یاسای نەوت و غاز بە پێی دەستور تەشریع بکرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا جوتیار عادل وتی، بۆیە ئەو ھەڵمەتەی دژی ھەرێم دەستیان پێکردووە ھۆکارەکەی سیاسییە و ھیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و ئەو تۆمەتانەی دژی ھەرێم بڵاوی دەکەنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانە.
ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ١٩ی نیسانی رابردوودا کچێک ونبووە و لە ٢١ی نیسان تەرمەکەی لە یەکێک لە بیناکانی ھەولێر دۆزراوەتەوە.
وتیشی، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان لە شوێنی خوێندنی کچەکە، کەسێک ھەبوو بەردەوام ھەڕەشەی لێکردوە، لەرێگەی ئەکاونتەکەیەوە شوێنەکەی دەستنیشان کراوە و دواتر دەستگیرکراوە، دەرکەوتووە ھەڕەشەی لە چەندین ژن و کچی تریش کردووە
میدیاکانی رۆژئاڤا بڵاویانکردووەتەوە، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە گوندەکانی باکوری حەلەب بە مووشەک پاسێکیان کردووەتە ئامانج و بە ھۆیەوە ١٢ ئەندامی "کۆمیتەکانی گەل"ی شارەکانی نوبل و زەھرا کوژراون، ١٤ کەسیش برینداربوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە سوپای تورکیا گوندەکانی سنوری عەفرین بۆردومان دەکات و زیانێکی زۆریش بە ھاوڵاتیان گەیشتووە.
"رەمەک ڕەمەزان"قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی قەزاکە بەکوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی شەوی پێنج شەممە بەھۆی ڕوداوێکی تەقەکردنەوە لەبانی مەقان ھاووڵاتیەک کوژرا، لە دوای روداوەکەش ھێزە ئەمنیەکان دەستیان بەڵێکۆڵینەوە کرد و سەرەداویان لەسەر ڕوداوەکە کۆکردەوە، رۆژی ھەینی ئەنجامدەری تاوانەکەیان لەسلێمانی دەستگیرکرد.
وتیشی، ھێزە ئەمنیەکان لە ماوەیەکە کەمدا توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن ھاووڵاتیانیش دڵنیا دەکاتەوە بەدواداچونی پێویست بۆ ھەموو روداوێک دەکرێت و کەسانی تاوانبار دەستگیردەکرێن و ڕوبەرووی یاسا دەکرێنەوە.
زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو بابەتەی ئێستا لەسەر داھاتی سلێمانی ھەیە، قابیلی ئەوەیە ھەموو لایەک بەدواداچوونی بۆ بکەن و وردەکارییەکەی بزانن.
وتیشی، حکومەتی ھەرێم لەمانگی تەمووزی ٢٠٢١دا بڕیارێکی دەرکرد کە رێژەیەک لە داھاتی ناوخۆ دیاری بکرێت یان تەمویل بکرێت بۆ مووچە بۆئەوەی بتوانرێت لەگەڵ ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد مووچە لەکاتی خۆیدا بدرێت، بۆ ئەم مانگەش ٨٠٠ ملیار دیناری داھاتی نەوت گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت، لەگەڵ ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد دەکاتە یەک تریلیۆن دینار، لەو بڕەش تەنھا ٢٨٤ ملیار دینار واتا ٢٨.٤%ی ئەو پارەیە دراوە بە سلێمانی، لەکاتێکدا دەبووایە ٤٣٠ ملیار دینار بۆ سلێمانی بنێردرایە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل "ھەپەگە" ڕایگەیاند، گەریلاکانی پەکەکە زنجیرەیەک چالاکییان لە ناوچە جیاجیاکانی زاپ دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژراون و سەنگەرێکیش تێکشکێندراوە.
ئاشکراشیکرد، سوپای تورکیا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٤ جار سنووری زاپ و مەتینا و خواکورکی بە فڕۆکە و ھێلیکۆپتەری جەنگی و تۆپ و ھاوەن بۆردوومان و تۆپباران کردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی چڕنووک-قوفڵ تائێستا ٨٢ گەریلا لە زاپ و ئاڤاشین کوژراون.
پەیامنێری کوردسات نیوز راگەیاند، ئەمشەو بەھۆی کێشەیەک لەسەر زەویوزار، لە گوندی کەوڕەبەن لە سنووری قەزای خەبات شەڕە تەقە روویداوە و بەھۆیەوە کەسێک برای خۆی و دوو برازای کوشتووە و دواتر خۆی و کوڕێکیشی لەشەڕەکەدا کوژراون و دوو کەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بریندارەکان لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای ھەولێرن و تەندروستییان ناجێگیرە، پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، شەڕەکە کۆتایی ھاتووە و ھێزە ئەمنییەکانیش بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گەیشتوونەتە گوندەکە.
رۆژی یەکشەممە ٨ی نیسان، "ئومێد سەباح" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە پەڕەی تایبەتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، دوای سەردانی وەفدی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغداد، وەزارەتی نەوتی عێراق پڕۆپۆزەڵێکی بۆ حکومەتی ھەرێم ناردووە کە لە ئێستادا حکومەت سەرقاڵی دیراسەکردنی ئەو پرۆپۆزەڵەیە و تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە حکومەتی ھەرێم بە رەسمی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە.
ئێستاش شەش رۆژ بەسەر ئەو لێدوانەی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تێپەڕیووە، بەڵام تائێستا حکومەتی ھەرێم وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی نەداوەتەوە.
جوتیار نوری لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی رایگەیاند، پلانێکی تۆکمەیان ھەیە بۆئەوەی لەگەڵ ھەموواندا کۆببنەوە تا لەنزیکەوە چارەسەری ئەو کێشانە بکرێت کە بۆتە گرفت لەبەردەم گەشەسەندنی زیاتری یەکێتیدا.
وتیشی، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان وەک رێکخراوێکی زیندوو و چالاک کاردەکات و ئەندامانی یەکێتیش لەو رێکخراوە زۆر بە باشی کارەکانیان رادەپڕێنن، بۆیە یەکەم کۆبونەوەیان لەگەڵ ئەواندا بوو.
عەمید دیار ئیبراھیم بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ھۆکاری تەقینەوەکە پەنگخواردنەوەی غاز و لێچوونەوە بووەو لە ئاکامدا ١٤ کەس برینداربوون ، کە یەکێکیان کارمەندی بەرگری شارستانییە.
وتیشی، لەلایەن تیمەکانەوە ٨٥٪ شوێنەکە پاککراوەتەوە، ھیچ کەسێک لە ژێر داروپەردوەکەدا نەبووە، ئومێدیش دەکات ئەوەی کەماوە ھیچ کەسێکی لە ژێردا نەبێت.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پارەی نەوتی مانگی رابردوو لە ٣٢٦ ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دیناری داھاتی نەوت، ٢٠٠ ملیار دینار بۆ سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین کە ٣٨٪، بڕی ٣٢٦ ملیار بۆ ھەولێر ٦٢٪ دەکات.
وتیشی، ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی لە بەغدادەە رەوانەی ھەرێم دەکرێت، بڕی ٨٥ ملیار دیناری دراوەتە سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕی ١١٥ ملیار دیناریش بۆ ھەولێر و دھۆک.
جەختی لەوەشکردەوە ، ئەگەر دابەشکردنی داھات لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بەمشێوەیە بەردەوامبێت و چارەسەر نەکرێت لەچەند مانگی داھاتوودا تەقینەوەیەکی گەورە لەسلێمانی رودەدات، گەورەترین کێشەش کە دروستدەبێت ئاوی خواردنەوەی ماڵانە کە بەشێکی سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی دەگرێتەوە، کێشەی کارەباش دروستدەبێت.
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزە ھاوبەشەکانی لە سوریا.
بۆ تاوتوێکردنی ھەڕەشەکانی داعش لە عێراق و سوریا، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مەغریب کۆبووەو بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەش بریاردرا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام بێت لە ھەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گروپە تیرۆریستییە بەو پێیەی تا ئێستا ھەرەشەکانی بەردەوامن.
دوپاتیشکراوەتەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندی یاسا نێودەوڵەتیەکان و بریارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت لە ھەموو رەوشەکاندا، ھەروەھا بەردەوامیی ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە ھاوبەشەکانی لە سوریا دوپاتکراوەتەوە .
ئەوەش نیگەرانیەکی زۆر لای بەقاڵ و دەستگێڕەکان دروست کردووە، داوا دەکەن رێگە چارەیەکیان بۆ بدۆزنەوە و چیتر بە خۆرایی پارەیان لێ وەرنەگیرێت.