ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل "ھەپەگە" ڕایگەیاند، گەریلاکانی پەکەکە زنجیرەیەک چالاکییان لە ناوچە جیاجیاکانی زاپ دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژراون و سەنگەرێکیش تێکشکێندراوە.

ئاشکراشیکرد، سوپای تورکیا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٤ جار سنووری زاپ و مەتینا و خواکورکی بە فڕۆکە و ھێلیکۆپتەری جەنگی و تۆپ و ھاوەن بۆردوومان و تۆپباران کردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی چڕنووک-قوفڵ تائێستا ٨٢ گەریلا لە زاپ و ئاڤاشین کوژراون.