ژمارەیەک کاسبکاری کەرکوک دژی ڕووخانی دووکانەکانیان گردبوونەوە
کوردسات نیوز
١٤ی ئایاری ٢٠٢٢
ئیدارەی کەرکوک بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی کەرکوک - لەیلان ھەوڵی ڕووخاندنی خانوو و دوکانەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەدات، بەڵام دانیشتوانی ناوچەکە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و خێوەتیان لە ناوەندی گەڕەکی پەنجا عەلی ھەڵدا .
دەشڵێن، ئەوان دژی پڕۆژە نین، بەڵام داواکارین پانی ڕێگەکە لە ٣٠ مەترەوە بکرێتە ٢٠ مەتر.