"لەیلا عومەر" سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە شێڵتەری ئاژەڵانی سلێمانی کۆمەڵێک سەگ لەناوچوون، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی کاری کۆکردنەوە و وەرگرتنی ئاژەڵانی بێلانە لە ئێستادا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، داوایان لە بەرپرسی شێڵتەرەکە کردووە ڕاپۆرتێک ئامادە بکات و پێشنیاز و داواکاری بۆ پێداویستی و کەموکوڕییەکانی شێڵتەرەکە بە پاکێجێک پێشکەش بکات بۆ ئەوەی کەموکوڕییەکانی جێبەجێ بکرێت، نوێنەر و بەرپرسی پەیوەندیداریشیان ڕاسپاردووە بەدواداچوونی پێویست بکات و چەند سامپڵ و نموونەیەک بنێردرێت بۆ پشکنین بۆ ڤێتێنەری و تاقیگە بۆ ئەوەی ھۆکارەکانی ئەو کارەساتە دیاری بکەن.
"شەوبۆ مستەفا" سەرپەرشتیاری پێشانگەکە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیا و کارگە و کارخانەی ئێرانی بەشدارییان تێدا کردووە. ڕوونیشیکردەوە ھەموو بەرھەمە بەشداری پێکراوەکانی پێشانگەکە بەرھەمی کاری دەستی ئێرانین.
"باڵامبۆ محەمەد" جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ڕۆژی سێ شەممەی داھاتوو سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەکانی ناوخۆ و یاسایی و وەزیری ناوخۆ کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی ھەموارکردنەوەی یاسایی چەک، بڕیاریشە لەو کۆبوونەوەیەدا ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر ھەمواری یاساکە ئامادە بکرێت.
وتیشی، یاسای چەک پەیوەندی بە ژیانی ھاووڵاتیانەوە ھەیە و پێویستە چەک بە پێی یاسا ھەڵبگیرێت، بەڵام پێویستە حاڵەتی تایبەت ھەبێت بۆ ھەندێک کەس کە پێویستی بەوەیە چەک ھەڵبگرێت و ڕەوچاوی ژیانی بکرێت.
میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردەوە، فروکەیەکی بێفرۆکەوانی تورکیا رۆژئاوای شارۆچکەی عامودا بوردومانکردووە و بە پێی ئەنجامی بەرایی دوو ھاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون و ھەردوو بریندارەکە گواسترانەوتەوە نەخۆشخانە.
لەلای خۆیەوە مایکل مولروی جێگری یاریدەدەری پێشووی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەلاتی ناوەراست داوای لە ئیدارەی ئەمریکا کرد رێگری لە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" بکات کە کاریگەری نەرێنی لە سەر شەری دژی تیرۆریستان داعش لە سوریا دەبێت.
نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبانگەوازێکی بەپەلەدا کە ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی و ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵی لە سلێمانی کردووە رایگەیاندوە، لەماوەی یەک ھەفتەدا ھەر تۆنێک عەلەف ٨٠$ دۆلار گرانبووە ئەوەش مەترسی گەورە دروست دەکات بۆ بەرھەم ھێنانی مریشک و مایەپوچبونی خاوەن پرۆژەکان و ڕاگرتنی بەرھەم ھێنانی مریشک".
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەرییەکان ئاماژەی بەوەشداوە" خراپی جوچک و گرانبونی نرخەکەی ھۆکارێکی تری کێشەکانیانە وە گرانبونی و ڤیتامینەکان و دەرمان و ڤاکسین بەکوالێتی خراپیانەوە زیانی گەورەی بە کەرتەکەیان گەیاندووە لەگەڵ گرانبونی نرخی غاز و گاز زیانی زۆری پێگەیاندون".
نازم عەبدوڵا جەختیشیکردوەتەوە، تاکە چارەسەر بۆ مانەوەی کەرتی پەلەوەر لەھەرێمی کوردستان کردنەوەی ڕێگای ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ ھاوردەکرنی عەلەف و جوچک بە ئازادانە لەبەر ئەوەی نرخی ئالیک و جوچک لەو ووڵاتە ھەرزانەو کولێتی گونجاوە بۆ خاوەن پرۆژەکان.
لەھەرێمی کوردستاندا ١٧٥٠ پرۆژەی بەرھەم ھێنانی مریشک ھەیە کە زیاتر لە ٢٥٠٠ ھۆڵ دەبێت جگەلە لە بوونی ٥٠٠ پرۆژەی نایاسایی.ایاسای.
جێی ئاماژەیە، ئەم ژنە تێکۆشەرە ماندوونەناسە سەرەڕای خەبات و تێکۆشانی بەرامبەر زوڵم و زۆری ڕژێمی بەعس دژی گەلەکەی، دایک و پەروەردەکەری خێزانێکی شۆڕشگێڕ و نیشمانپەروەری نموونەیی بوو.
چەند ڕۆژێکە ئەو کۆمپانیا و کارمەندانەی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە قەزای ئامێدی، مانگرتنیان لە کارەکانیان ڕاگەیاندووە، داوای خەرجکردنی مووچەکانیان دەکەن، چونکە چەند مانگێکە مووچەیان وەرنەگرتووە.
مانگرتنی کارمەندانی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک، بووەتە ھۆی کۆبوونەوەی خاشاکێکی زۆر لە کۆڵان و شەقامەکانی شارەکە، ئەوەش نیگەرانییەکی لای ھاووڵاتیان دروست کردووە.
ڕاشیگەیاند، دوای چارەسەری خێرا لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەھید ھەژار لە کەلار، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا و دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا
وتیشی، عێراق ڕووبەڕووی کۆمەڵێک قەیران بووەتەوە، کە ئاستەنگی بۆ چارەسەری کێشەکان دروستکردووە، بەڵام بەو مانایە نییە کە چارەسەری کێشەکان ئەستەم بێت.
ڕاشیگەیاند، دیاریکردنی کەسی لێھاتوو و قبوڵکراو بە ھاوکاری ئەوانی تر، بەشدار دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان، ھەر بۆیە خۆم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردووە و ئامانجم نزیکردنەوەی بیروبۆچوونە جیاوازەکانی لایەنە سیاسیەکانە لە بەغداد و ھەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، لەسەر شەقامی شۆڕش نزیک نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵان، ھێزەکانیان دەستیان گرتووە بەسەر ٥٠٠ پاکەت حەبی ساختەی جۆری (گاڵڤس) و چەندین ستیکەری ساختەکراوی وەزارەتی تەندروستی.
پۆلیسی ھەولێر ڕوونیشیکردەوە، حەبەکان و ستیکەرەکان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا کرۆلا) ھێنرابوونە ھەولێر و دەیانویست لە دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان ساغی بکەنەوە.
ڕاشیگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە و کۆی حەبەکانیش دەستیان بەسەردا گیرا و شوفێری ئۆتۆمبێلەکەش ڕادەستی دادگا دەکرێت.
ھەڤاڵ حەمەی حەمەسعید ئەندامی سەرکردایەتی و وەزیری ڕۆشنبیری، بۆ کۆچی دوایی خاتوو "غەریبە عەزیز بارام"ی دایکی بەڕێزتان ھاوبەشی خەم و ماتەمی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەر و ماندونەناسەکەتانین کە لە شۆڕش و خەباتی نیشتمانی و کوردایەتیدا، ھەر لە یەکەم ساتەکانی پێشمەرگایەتی بەڕێزتاندا دایک و خوشک و خێزانەکەتان تێکڕا ژیانی نێو شاخ و ئەشکەوت و ھەردەکانیان ھەڵبژارد و لەگەڵ ئێوەدا لە ناوچە ڕزگارکراوەکان نیشتەجێ بوون و ماڵەکەتان ببووە بێشە و لانەی داڵدەدان و حەوانەوەی پێشمەرگە، خاتوو غەریبەش وەک چۆن دایکی بەڕێزت و شەھیدی فەرماندە مەھدی و شەھید کۆسار بوو، ئاوھاش دایکێکی میھرەبان بوو بۆ ئەو پێشمەرگانەی ڕوویان لە ماڵەکەی دەکرد.
بۆ ئەم کۆچە لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی دایکتان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوریش بە ئێوە و کەسوکار و خانەوادەکەتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
"شیرین حوسێن" بەڕێوەبەری گشتی بانکە پسپۆڕییەکان لە حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، لە ساڵانی ڕابردوودا حکومەت زیاتر لە چوار ترلیۆن دیناری وەک پێشینە بە قەرز داوەتە ھاووڵاتیان و تا ئێستا ترلیۆنێک و ٨٠٠ ملیار دینار بۆ حکومەت گەڕێندراوەتەوە و دوو ترلیۆن و ٢٣ ملیار دیناری تر ماوە، حکومەتیش بۆ گەڕاندنەوەی ئەو قەرزانە بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥٪ی ڕاگەیاندووە.
وتیشی، لەسەر ئاستی پارێزگاکان زۆرترین قەرز لای ھاووڵاتیانی پارێزگای ھەولێرە کە بڕەکەی ٨١١ ملیار دینارە و نەیانگەڕاندووەتەوە بۆ حکومەت.
دەقی پرسەنامەکە ...
ھەڤاڵی بەڕێز کاکە حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان
بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە عەزیز بارام)ی دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابت و کەسوکارە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
ژنەپێشمەرگە خاتوو غەریبە لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و دڵسۆز و بە ئەمەکی کوردستان بوو خۆیشی لە ڕۆژگارە سەختەکانی خەباتدا وەک ژنێکی بوێر ھەمیشە پشت و پەنای پێشمەرگە بوو، لە دەستدانی جێگەی ئەسەفی ھەمووانە.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا، کە خانەوادەی خاتوو غەریبە نموونە و پێشەنگ بوون لە خەباتی شۆڕشگێڕی و قوربانیدان بۆ گەلی کورد، کە لەو پێناوەشدا سەرباری دەربەدەری، ئاوارەیی، ھەڕەشە و تۆقاندن بەڵام سەربەرزانە مانەوە و شەھیدیان بەخشی بە گەلەکەیان.
دەقی پرسەنامەکە ...
بەڕێز کاک حەمەی حەمە سەعید، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان و وەزیری رۆشبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
بۆ کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە عەزیز بارام) دایکی بەڕێزتان، ھاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکارە سەربەرزەکەتان دەکەم، کە نموونە و پێشەنگ بوون لە خەباتی شۆڕشگێڕی و قوربانیدان بۆ گەلەکەتان، کە لەو پێناوەشدا سەرباری دەربەدەری، ئاوارەیی، ھەڕەشە و تۆقاندن بەڵام سەربەرزانە مانەوە و شەھیدتان بەخشی بە گەلەکەتان. کە ئەمە جێگای شانازییە بۆ ھەموولایەکمان.
بۆیە لە دەستدانی دایکێکی ئازا، خۆڕاگر و میھرەبانی وەک خاتوو غەریبە لەناخەوە نیگەرانیکردم و لە خوای گەورە داواکارین بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، سەبووریی و دڵئارامیش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١١ی ٢ی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە ...
برای بەڕێزم: حەمەی حەمە سەعید- ئەندامی سەرکردایەتی و وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە عەزیز بارام) دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
خاتوو غەریبە یەکێک لە ژنە تێکۆشەر و بەھەڵوێستەکان بوو، لە ژیانی خۆیدا ڕۆڵەکانی بە ڕۆحی کوردپەروەری جۆشدا و پەروەردەی کردن لە پێناو کوردستان خەبات بکەن، بە لە دەستدان و کۆچی دوایی دڵتەنگ و خەمبار بووم، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاڕاستەی جەنابت و خانەوادە تێکۆشەر و قارەمانەکەتان دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان