وتەبێژی حکومەت ڕاشیگەیاند، ئاشکرایە بە پێی دەستووری عێراق، سامانی گشتی موڵکی ھەموو خەڵکی عێراقە و تەنھا موڵکی کۆمپانیایەک نییە. کۆمپانیای نەوتی باکوور چەندین ساڵە بەبێ ھەبوونی یاسای نەوت و غاز، کار دەکات و دەستوور پێشێل دەکات. ئەگەر کۆمپانیای نەوتی باکوور، لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە، با یاسای نەوت و غاز بە پێی دەستور تەشریع بکرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا جوتیار عادل وتی، بۆیە ئەو ھەڵمەتەی دژی ھەرێم دەستیان پێکردووە ھۆکارەکەی سیاسییە و ھیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و ئەو تۆمەتانەی دژی ھەرێم بڵاوی دەکەنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانە.