لە گوندی کەوڕەبەن لە ھەولێر بەھۆی کێشەی زەوی وزار پێنج کەس کوژران
کوردسات نیوز
١٣ی ئایاری ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز راگەیاند، ئەمشەو بەھۆی کێشەیەک لەسەر زەویوزار، لە گوندی کەوڕەبەن لە سنووری قەزای خەبات شەڕە تەقە روویداوە و بەھۆیەوە کەسێک برای خۆی و دوو برازای کوشتووە و دواتر خۆی و کوڕێکیشی لەشەڕەکەدا کوژراون و دوو کەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بریندارەکان لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای ھەولێرن و تەندروستییان ناجێگیرە، پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، شەڕەکە کۆتایی ھاتووە و ھێزە ئەمنییەکانیش بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گەیشتوونەتە گوندەکە.