"رەمەک ڕەمەزان"قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی قەزاکە بەکوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی شەوی پێنج شەممە بەھۆی ڕوداوێکی تەقەکردنەوە لەبانی مەقان ھاووڵاتیەک کوژرا، لە دوای روداوەکەش ھێزە ئەمنیەکان دەستیان بەڵێکۆڵینەوە کرد و سەرەداویان لەسەر ڕوداوەکە کۆکردەوە، رۆژی ھەینی ئەنجامدەری تاوانەکەیان لەسلێمانی دەستگیرکرد.

وتیشی، ھێزە ئەمنیەکان لە ماوەیەکە کەمدا توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن ھاووڵاتیانیش دڵنیا دەکاتەوە بەدواداچونی پێویست بۆ ھەموو روداوێک دەکرێت و کەسانی تاوانبار دەستگیردەکرێن و ڕوبەرووی یاسا دەکرێنەوە.