برای بەڕێزم کاک حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکە (غەریبە عەزیز بارام)، دایکی ئازیزتانم پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
"مەحمود سەنگاوی" ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی "غەریبە عەزیز بارام" ڕایگەیاند، خاتوو غەریبە لە ئەشکەوت و شاخ و کێوەکان ژیانی لە پێناو ئازادی و ئارامی گەلی کورد بەختکرد و پێویستە لێپرسراوان وەفاداربن و خزمەتی خەڵک و تێکۆشەران بکەن.
ھاوکات "حەمەی حەمەسەعید" وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی ھەرێم سوپاسی وەفاداری خەڵکی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە کرد و وتیشی لە ماوەکانی ڕابردوودا بە پێی پێویست خزمەت نەکراون، بەڵێنیدا خزمەت بە ئەو سنوورە بکات.
دوای ئەوەی ژمارەیەک ھاوڵاتی لە بنکەی پۆلیسی وارماوا سکاڵایان تۆمار کرد کە ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باریان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی وارماواوە دەستگیربکرێن.
دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان و پشکنینی شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باردا.
ھەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەرو بە پێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھێزەکانیان لە رێگەی دانانی بازگە ١٠٠ تۆمەتباریان لە چەند شوێنێکی پارێزگاکە دەستگیرکرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تۆمەتبارەکان لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەبووە و دوای دەستگیکردنیان رادەستی دادگای کەرکوک کران.
دەقی پرسەنامەکە...
ھەڤاڵی بەڕێز کاکە حەمەی حەمە سەعید
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکیی ژنەتێکۆشەر و ماندونەناسی رێگای رزگاری گەلەکەمان خاتوو(غەریبە عەزیز)ی دایکی ئازیزتانم پێگەیشت، بۆ ئەو غەمەتان پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەناخەوە ھاوبەشی غەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە ئارامیی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت، ئەوە دوایین غەم و دڵتەنگیتان بێت، کۆچکردوش بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.
ٳنــا للە وٳنــا ٳلــیــە راجــعــون
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی(ی.ن.ک)
ئازاد عاسی بەڕێوبەری شارەوانی خاڵخاڵان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی دواکەوتنی موچەکانیان کارمەندانی کۆمپانیای شکار تایبەت بە پاکردنەوەی سنورەکە، بڕیارە رۆژی شەممە نەڕۆنەوە سەرکارەکانیان و مانگرتنیان راگەیاندوە.
وتیشی، ھەوڵی جدییانداوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە،بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆیانکردووە، شارەوانی خاڵخاڵانیش ئامادەیی دەربڕیوە لە سەر ئەرکی خۆی موچەی مانگێک بۆ کارمەندانی پاککەرەوە دابین بکات تاوەکو بەشێوەیەکی بنەڕەتی کێشەی موچەکانیان چارەسەر دەکرێت.
بڕیارە رۆژی یەک شەممەی داھاتوو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ بە دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی بودجەی پڕۆژەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕین کۆببێتەوە کە بڕی ٢٠ ملیار و ٧٣٠ ملیۆن دینارە.
تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی بودجەی پڕۆژەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بە قەزا و ناحیەکانیەوە، کە بڕی ١٥ ملیار و ١٨٠ ملیۆن دینارە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٢.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لیژنەی ھاوبەشی وردبینی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێم بە ھاوبەشی وردبینیان بۆ داھات و خەرجییەکانی ساڵی ٢٠٢١ی ھەرێمی کوردستان دەسپێکردووە و لە رۆژی ٦ی شوباتەوە لیژنەکە بەردەوامە لەکارەکانی.
باسی لەوەشکرد، لیژنەکە وردبینی بۆ ئەو داھاتانە دەکات کە وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە و لە ئێستادا لەگەڵ وەزارەتەکان وردبینی بۆ ئەو ژمارانە دەکەن کە وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە و تا ئێستاش ھیچ گرفتێک لە داھاتەکان نەبووە.
لەبارەی ئەوەی دەوترا ئەگەر داھات و خەرجییەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ ئاشکرا نەکرێت تا ١ی ئادار ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری پشکی ھەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە رادەگیرێت، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی دڵنیاییدا لەوەی، لیژنەی وردبینی ئەمە دووەمجارە وردبینی دەکاتەوە بۆ داھاتەکان و ھیچ گرفتێکیش نییە و بەوھۆیەوە ھیچ مەترسییەک لەسەر نادرنی ٢٠٠ ملیارەکە نییە تا ئەوکاتەی پرۆژە یاسای ٢٠٢٢ی حکومەتی فیدراڵ پەسەند دەکرێت و لەوکاتەشدا پێویستە رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان ھەرێم و بەغداد بکرێت.
لەیلا عومەر عەلی لە ساڵی ١٩٧٥ لە دایک بووە، ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە ٢٨ ی تەموزی ٢٠٢٠ وەک جێگری پارێزگای سلێمانی دیاریکراوە و لە ٣١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەستبەکار بووە.
لەیلا عومەر عەلی پێش وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەبەری تاپۆ بووە.
شاری سلێمانی لە ساڵی ١٨٩٠ ەوە شارەوانی ھەیە، تائێستا زیاتر لە ٥٠ سەرۆک شارەوانی ھەبووە، لەیلا عومەر عەلی یەکەم ژنە دەبێتە سەرۆکی شارەوانی.
دکتۆر شیروان سادق بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆری دەرمان لە ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ یەکخستن نرخی دەرمان و لێدانی ستیکەری وەزارەتی تەندروستی بەردەوامە و دوای فراوان بوونی تاقیگەکانی دەرمان و زیادبوونی تیمەکانی ھەڵسەنگاندنی دەرمان لە ٥ی ٥ی ٢٠٢١ەوە لە ئێستادا ھەر جۆرە دەرمانێک بێتە ھەرێمی کوردستان لەکاتی خۆی مۆڵەتی بۆ کراوەو ستیکەری وەزارەتی تەندروستی لێدراوە.
باسی لەوەشکرد، بەرز بوونەوەی نرخی دەرمان چەند ھۆکارێکی ھەبوو ئەوانیش کێبڕکێی کۆمپانیاکانی دەرمان و بەرز بوونەوەی بەھای دۆلار بوو، بەڵام لە ئێستادا کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی دارایی کردووە بۆ دیاریکردنی نرخەکان و بۆ ئەوەش لێگەشتنی زۆر ھەیەو بڕیارە نرخی دەرمان بکرێتە دینار و لەکاتی لێدانی ستیکەرەکان نرخەکانیش دیاری بکرێت بەڵام ئەو ھەنگاوە کاتی زیاتری پێویستەو بەردەوام کاری لەسەر دەکەین.
لەیلا عومەر عەلی لە ساڵی ١٩٧٥ لە دایک بووە، ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە ٢٨ ی تەموزی ٢٠٢٠ وەک جێگری پارێزگای سلێمانی دیاریکراوە و لە ٣١ ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ دەستبەکار بووە.
لەیلا عومەر عەلی پێش وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی سلێمانی بووە.
شاری سلێمانی لە ساڵی ١٨٩٠ ەوە شارەوانی ھەیە، تائێستا زیاتر لە ٥٠ سەرۆک شارەوانی ھەبووە، لەیلا عومەر عەلی یەکەم ژنە دەبێتە سەرۆکی شارەوانی.
بەپێی ھەواڵی میدیاکانی لیبیا، لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە، ئۆتۆمبێلەکەی دبیبە لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی ترەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە، بەڵام سەرۆک وەزیران لەو ھەوڵە رزگاری بووە .
تا ئێستاش ئەنجامدەرانی ئەو پەلامارە دەستگیر نەکراون و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردوە، چەندین ھێزی ئەمنی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیش لە ناوەڕاستی تەرابلوس بڵاوکراونەتەوە .
عەبدولحەمید دبیبە لە مانگی ئادار رابردووەوە بووەتە سەرۆکی حکومەتی تەوافقی نیشتمانی لیبیا کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە پشتگیری دەکرێت.
ئیسرافیل مستەفا جێگری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ڕاپەڕاندنی ھەرێمی عەفرین لە باکوری حەلەب رایگەیاندوە، تورکیا بەردەوامە لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە، ئەو گۆڕانکارییانەی دەیکات لە گۆڕینی دیمۆگرافی و پاکتاوی نەژادیی، لە ئاستی تاوانی جەنگدایە، پێویستە لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێت.
راشیگەیاندوە، تورکیا بە ھاوکاری گروپە چەکدارییەکان دەیان کۆمەڵگەی نێشتەجێبونی بەناوی رەحمەی کوێتی و فریاکەوتنی فەڵەستینی و فەڵەستین ٤٨ دروستکردوە، بۆ سورییە ڕاگوێزراوەکان لەعەفرین، ئەوەش ئامانجی بەیەکدادانی پێکھاتەکانی ناوچەکە و دروستکردنی ئاژاوەیە.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، پێویستە فەلەستینییەکان لەئاستی ئەو کارەی بەناوی ئەوان دەیکات بێدەنگ نەبن، چونکە خۆیان پێشتر ئەزموونی ئاوارەبوون و داگیرکردنی زەویەکانیان ھەبووە.
سەبارەت بەو پرسەش داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئەنجومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتیش کردوە، لەبەرامبەر کارو کردەوەکانی تورکیا ھەڵوێستیان ھەبێت و رێگە لەو تاوانانە بگرن کە تورکیا بەرامبەر بەخەڵکی ناوچەکە ئەنجامیدەدات.
ژمارەیەک رێکخراو و چالاکوانانی بواری جینۆساید لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ساڵی ٢٠١٩ لە دووری ٤٠ کم پارێزگای سەماوە، لەسەر رێگەی نوگرە سەلمان ١٧١ روفاتی ئەنفالکراوانی کورد دۆزرانەوە، بەڵام تائێستا ئەو رووفاتانە نەھێنراوەتەوە بۆ زێدی خۆیان.
راشیگەیاندوە، لە ئێستادا ھیچ بیانوویەک بۆ دواکەوتنی ھێنانەوە ڕوفاتەکانی سەماوە نییە، چونکە لەکۆتایی مانگی تەموزی ساڵی ٢٠١٩ تیمی نیشتمانی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە پێکھاتبوو لە کارمەندانی فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دەزگای شەھیدانی عێراق و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم و پزیشکی دادوەری سەر بە وەزارەتی تەندروستی فیدراڵ دەستیان بە ھەڵدانەوەی گۆڕەکان کرد، روفاتەکان گوازرانەوە بۆ پزیشکی دادی بەغداد بۆ ئەوەی نموونەی ئیسکیان لێ وەربگیرێت.
وەزارەتی دارایی ھەرێم لە نوسراوێکدا سەبارەت بە پاداشتی خانەنشینی ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین کراون و پاداشتی خانەنشینییان وەرگرتووە، بەڵام دووبارە دامەزراونەتەوە و خانەنشینکراون، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی گەڕاونەتەوە سەرکار و پاداشتی خانەنشینییان بۆ خەرجکراوە، بەپێی یاسا و رێنماییەکان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی حکومەت.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو فەرمانبەرانەی پاداشتەکەیان نەگەڕاندوەتەوە دەتوانن پاداشتەکە بگەڕێننەوە و دووبارە لەسەر خانەنشینی دووەم جار پاداشتیان بۆ خەرج بکرێتەوە.
سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە فرۆشتنی بینای دادگای تێھەڵچونەوەی سلێمانی، بەڵام ئەو ھەواڵە بێبنەما و ناڕاستە، ئەو جۆرە ھەواڵ و نوسراوانە بە چەواشەکاری دەزانن کە مەبەستیان تێکدانی میزاجی ھاووڵاتیان و شڵەژانی ئاشتی کۆمەڵایەتییە.
ھاوکات سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سکاڵا لەدژی ھەر سایت و پەیج و ئاکاونت و دەزگایەکی راگەیاندن تۆمار دەکات کە ئەو ھەواڵە ناڕاستەیان بڵاوکردووەتەوە و رێوشوێنی یاسایی توند و پێویستیان بەرامبەر دەگرنە بەر، بۆ ئەوەی چیتر ھاووڵاتیان لەخشتە نەبرێن و یاری بە میزاج و ھەستیان نەکرێت.